|
به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئه‌م به‌رنامه‌یه له‌سه‌ر
بناغه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری "
دنیایه‌کی باشتر" داڕێژراوه، که مه‌نسوری
حکمه‌ت نووسیویه‌تی و کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران له ته‌مموزی 1994دا
په‌سه‌ندی کردووه. به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه،
که بنه‌ما فیکرییه‌کانی ڕه‌وتی کۆمۆنیزمی
کرێکاری ده‌خاته ڕوو، به بێ هیچ
گۆڕانکارییه‌ک لێره‌شدا هاتووه، به‌ڵام به‌شی
دووه‌م به‌مه‌به‌ستی گونجاندنی له‌گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجی عێراقدا ئاڵوگۆڕی پێویستی تێدا
کراوه.
کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی
عێراق که له شوباتی 1998دا به‌سترا ئه‌م
به‌رنامه‌یه‌و گۆڕانکاریه‌کانی لیژنه‌ی
ئاماده‌کردنی به‌رنامه‌ی حیزبی په‌سه‌ند کرد‌و
داوای له کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کرد که دوا
گه‌ڵاڵه‌ی به‌رنامه ئاماده بکات. ئه‌م
ده‌قه‌ی به‌رده‌ستتان گه‌ڵاڵه‌ی دوایین و
ڕه‌سمی په‌سه‌ندکراوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی
حیزبه.
1
بنچینه کۆمه‌ڵایه‌تی و فیکرییه‌کانی
کۆمۆنیزمی کرێکاری
دنیایه‌کی باشتر
گۆرینی جیهان و به‌دیهێنانی دنیایه‌کی باشتر،
به‌درێژایی مێژووی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریی،
ئاوات و ئامانجێکی هه‌میشه‌یی ئینسانه‌کان
بووه. سه‌رباری بره‌وی بیروباوه‌ڕه قه‌ده‌ری
و خورافییه‌کان، به‌دینی
و غه‌یره دینییه‌وه،
ته‌نانه‌ت له دنیای به‌ناو مۆدێرنی
ئه‌مڕۆشدا، که هه‌ریه‌كه‌یان به جۆرێک جاڕ
بۆ بێ مه‌رهه‌میی و موقه‌ده‌ربوونی
هه‌لومه‌رجی زا‌ڵ ئه‌ده‌ن، ژیانی واقعی و
کرده‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵـک
هه‌میشه به‌ڵگه‌ی ئومێد‌و باوه‌ڕێکی قووڵه
به‌وه‌ی که دنیای سبه‌ینێ ده‌توانێ له
بێبه‌شی و کوێره‌وه‌ری و که‌موکو‌ڕی و
دزێوییه‌کانی دنیای ئه‌مرۆ بێبه‌ری بێت،
باوه‌ڕ به‌وه‌ی که کرده‌وه‌ی ده‌سته‌جه‌معی و
فه‌ردیی ئه‌مڕۆی ئینسانه‌کان، ده‌ور ده‌گێڕێ
له کۆمه‌لگادا که ژیان و هه‌ڵسووکه‌وتی
جه‌ماومی فراوانی خه‌ڵک ئاراسته ده‌کات.
کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌ر له هه‌رشتێک
سه‌رچاوه‌که‌ی بۆ ئێره ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ
ئومێد‌و باوه‌ڕی ئینسانه بێ شووماره‌کان و
وه‌چه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کان به‌وه‌ی که
بنیاتنانی ئاینده‌یه‌کی باشتر، به‌ده‌ستی خودی
ئینسان، زه‌رووری و مه‌یسه‌ره.
ئازادی،یه‌کسانی،خۆشگوزه‌رانی
بێگومان دیدی هه‌مووان بۆ ژیانێک که
پێویسته‌و بۆ دنیای ئاره‌زوو وه‌ک یه‌ک
نییه.به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا
به‌درێژایی مێژووی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی
کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری هه‌ندێ چه‌مک و مه‌قوله
هه‌میشه به وێنه‌ی
مه‌حه‌کی به‌خته‌وه‌ری و پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگا به شێوه‌ی جۆراو جۆر به‌رجه‌سته و
دووباره کراونه‌ته‌وه، تا ئه‌و ڕاده‌ی که
ئیتر به‌وێنه‌ی کۆمه‌ڵێک چه‌مکی موقه‌دده‌س
له که‌لتووری سیاسی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک
له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا جێگای خۆیان
کردۆته‌وه،ئازادی،یه‌کسانی،دادوه‌ری و
خۆشگوزه‌رانی له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م
مه‌حه‌کانه‌دان.
ڕێک هه‌ر ئه‌م ئاوات و ئاره‌زووانه بنچینه
مه‌عنه‌وییه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاری
پێکده‌هێنن. کۆمۆنیزمی کرێکاری
بزوتنه‌وه‌یه‌که بۆ گۆڕینی جیهان و
به‌رپاکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌و یه‌کسان و
ئینسانی و خۆشگوزه‌ران.
خه‌باتی چینایه‌تی:پرۆلیتاریا‌و بۆرژوازی
به‌ڵام کۆمۆنیزمی کرێکاری فیرقه‌ی خێرخوازانی
خه‌یاڵپه‌ردازو قاره‌مانانی تاسه‌ی رزگاریی
به‌شه‌رییه‌ت نییه. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی
ئه‌لگۆو گه‌ڵاڵه‌یه‌کی ده‌رهاویشته‌ی مێشکی
حه‌کیمانێکی خێرئه‌ندێش نییه. کۆمۆنیزمی
کرێکاری بزوتنه‌وه‌یه‌که که له هه‌ناوی
خودی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخه‌وه
سه‌رده‌ردێنێ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاسۆوئامانج و
ناڕه‌زایه‌تی به‌شێکی گه‌وره‌ی هه‌ر ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه‌یه.
مێژووی تێکڕای کۆمه‌ڵگاکانی تائێستا، مێژووی
خه‌بات و کێشمه‌کێشی چینایه‌تی یه. مشت و
مڕێکی بێ‌وچان، تاوێک ئاشکراو تاوێک په‌نهان،
له‌نێوان چینه چه‌وسینه‌رو چه‌وساوه‌کان،
سته‌مگه‌رو سته‌مدیده‌کان له سه‌رده‌م و
کۆمه‌ڵگا جیاجیاکاندا هه‌میشه له‌ئارادا
بووه. ئه‌م مشتومڕه چینایه‌تییه‌یه که
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئاڵوگۆڕو گۆرانکارییه
له کۆمه‌ڵگادا.
به پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵگاکانی پێشووه‌وه که
به گشتی له‌سه‌ر بناغه‌ی چینبه‌ندی و
توێژبه‌ندییه‌کی ئاڵوز دامه‌زرابوون،
کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی سه‌رمایه‌داری
دابه‌شبوونی چینایه‌تی زۆر ساده کردۆته‌وه.
کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ، سه‌رباری هه‌مه‌چه‌شنیی
به‌ربڵاوی پیشه‌کان و کاردابه‌شکردنێکی
به‌رین، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له ده‌وری دوو
ئۆردوگای چینایه‌تی سه‌ره‌کی بیناکراوه که
ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ڕاوه‌ستاون: کرێکاران و
سه‌رمایه‌داران، پرۆلیتاریا‌و بۆرژوازی.
به‌رامبه‌رکێی ئه‌م دوو ئۆردوگایه له
بنه‌ڕه‌تدا چاوگ و بنچینه‌ی هه‌موو
کێشمه‌کێشه ئابووری و سیاسی و حقوقی و فیکری
و که‌لتووری یه جۆراوجۆره‌کانه که له
کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا له‌ئارادایه. نه
ته‌نها ژیانی سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵگا،
به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ژیانی که‌لتووریی و فیکریی و
زانستیی ئینسانی ئه‌مرۆش که به‌ڕواڵه‌ت وه‌کو
قه‌ڵه‌مڕه‌وی سه‌ربه‌خۆو سه‌روچینایه‌تی
دێنه به‌رچاو، مۆری ئه‌م ڕیزبه‌ندی یه
سه‌ره‌کییه‌ی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی
سه‌رمایه‌دارییان پێوه‌یه. ئۆردوی
پرۆلیتاریا، ئۆردوی کرێکاران، له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئه‌و بیروباوه‌ڕو ئامانج و مه‌یل و حیزبه
جۆراوجۆرانه‌ی که تیایدایه، نوێنه‌ری گۆڕین
یان باشکردنی ئه‌م نیزامه‌ی ئێستایه به
قازانجی جه‌ماوه‌ری بێبه‌ش و سته‌مدیده‌ی
کۆمه‌ڵگا. ئۆردوی بۆرژوازیش، دیسانه‌وه
به‌هه‌موو ڕیبازو حیزبه سیاسی و بیرمه‌ندو
شه‌خسییه‌ته جۆراوجۆره‌کانیه‌وه، خوازیاری
پاراستنی کۆڵه‌که‌کانی ئه‌م وه‌زعه‌ی
ئێستایه‌و له به‌رامبه‌ر گوشاری ئازادیحوازی
و یه‌کسانیخوازیی کرێکاریدا به‌رگری له
نیزامی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵات و
ئیمتیازاته ئابووری و سیاسییه‌کانی بۆرژوازی
ده‌کات.
کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌م خه‌باته
چینایه‌تییه‌وه سه‌رده‌ردێنێ. ڕیزێکه له
ئۆردوگای پرۆلیتاریا. کۆمۆنیزمی کرێکاری
بزوتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکاره بۆ
ژێره‌وژوورکردنی نیزامی سارمایه‌داری و
بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێی بێ چین و
چه‌وسانه‌وه.
کۆمۆنیزمی کرێکاری
به‌ڵام، نه‌تها ئازادی و یه‌کسانی، به‌ڵکو
ته‌نانه‌ت سڕینه‌وه‌ی چه‌وسانه‌وه‌و
چینه‌کانیش، ئامانجێکی تایبه‌ت به کۆمۆنیزمی
کرێکاری نییه. له‌کۆمه‌ڵگاکانی پێشووشدا ئه‌م
ئامانجانه ئاڵای بزووتنه‌وه جیاجیاکانی چین
و توێژه بێبه‌شه‌کان بوون. ئه‌و شته‌ی که
کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌کو بزوتنه‌وه‌و
ئامانجێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌وڵ و کۆششه
ئازادیخوازانه و یه‌کسانیخوازانه‌کانی پێشوو
جیاده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه‌که کۆمۆنیزمی
کرێکاری چ له ڕووی عه‌مه‌لی و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و چ له ڕووی ئامانج و
فیکره‌وه،له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داری،
واته پێشکه‌وتووترین و مۆدێرنترین نیزامی
چینایه‌تیدا ڕاده‌وه‌ستێ.
کۆمۆنیزمی کرێکاری بزوتنه‌وه‌ی پرۆلیتاریایه،
ئه‌و چینه‌ی که خۆی به‌رهه‌می سه‌رهه‌ڵدانی
سه‌رمایه‌داری و به‌رهه‌مهێنانی مۆدێرنی
پیشه‌سازییه. ئه‌و چینه‌ی که له‌سه‌ر
فرۆشتنی هێزی کاری خۆی ده‌ژی و جگه له هێزی
کاری خۆی ئامرازێکی تر بۆ به‌رێوه‌چوونی
گوزه‌رانی شک نابات. پرۆلیتاریا کۆیله نییه
،ره‌عییه‌ت نییه، وه‌ستاکارو پیشه‌وه‌ر
نییه، نه‌موڵکی که‌سێکه‌و نه کۆیله‌ی که‌س،
نه خۆیشی خاوه‌نی ئامڕازی کاری خۆیه‌تی.هه‌م
ئازاده و هه‌م ناچاره که هێزی کاری خۆی له
بازاڕدا به سه‌رمایه بفرۆشێت.
پرۆلیتاریا،به‌رهه‌می سه‌رمایاداری و
پیشه‌سازی مۆدێرنه‌و چینی چه‌وساوه‌ی
سه‌ره‌کییه له‌م نیزامه‌دا.
بنه‌ما فیکری یه‌کان و ئامانجی کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌سه‌ر به‌ناغه‌ی ڕه‌خنه
له پایه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
فیکرییه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری
دامه‌زراوه. ڕه‌خنه‌یه‌کی حه‌قیقی و
شۆڕشگێڕه. دیدی زه‌حمه‌تکێشان و
به‌رهه‌مهێنه‌رانی غه‌یره پرۆلیته‌ری بۆ
ئازادی و یه‌کسانی و به‌خته‌وه‌ریی به‌شه‌ر، چ
ئه‌مڕۆو چ له کۆمه‌ڵگاکانی پێشوودا، به
ناچاری ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا
زاڵه، هه‌روه‌ها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جێوشوێنی
خودی ئه‌وانه له‌په‌یوه‌ند به به‌رهه‌مهێنان
و خاوه‌ندارێتییه‌وه. دیدی کۆیله بۆ ئازادی
به ناچاری زۆر له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
کۆیله‌داری تێ ناپه‌ڕێ و ده‌رکی ڕه‌عییه‌ت یان
پیشه‌وه‌ری بچووکی شار له یه‌کسانی ناتوانێ
شتێکی زیاتر له یه‌کسانیی له مافی
خاوه‌ندارێتی بێت. به‌ڵام به سه‌رهه‌ڵدانی
پرۆلیتاریا وه‌کو جه‌ماوه‌ری فراوانی
به‌رهه‌مهێنه‌رانی داماڵراو له هه‌ر
جۆره‌خاوه‌ندارێتییه‌کی ئامڕازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان، چینێک که ئه‌ساره‌ت و
چه‌وسانه‌وه ئابووری یه‌که‌ی، ڕێک له‌سه‌ر
بناغه‌ی ئازادییه حقوقییه‌که‌ی بنیات نراوه،
ئاسۆی ئازادیخوازی و یه‌کسانیخوازی له
بنه‌ڕه‌ته‌وه ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات.
پرۆلیتاریا ناتوانێ ئازاد بێت بێ ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی گشتی له
خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌سه‌ر ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شبوونی چینایه‌تی ڕزگاری
ببێ. یه‌کسانی مه‌سه‌له‌یه‌کی حقوقیی ڕووت
نییه، به‌ڵکو له هه‌مان کاتداو له‌بنه‌ڕه‌تدا
ئابووری کۆمه‌ڵایه‌تییه.
ڕه‌خنه‌ی پرۆلیتاری له‌سه‌رمایه‌داری،
هه‌روه‌ها جیهانبینی و خه‌باتی سیاسی
ئازادیخوازانه‌و ڕزگاریخوازنه‌ی کرێکاریی که
نزیکی دوو سه‌ده به‌ر له ئێستا له شێوه‌ی
دیاریکراوی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا سه‌ری هه‌ڵدا،
به‌هۆی مارکسیزمه‌وه ئینسجام و به‌رچاوڕۆشنی
و توانایه‌کی تیۆری مه‌زنی به‌ده‌ست هێنا.
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌درێژایی
مێژووی خۆی په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵ و نه‌پساوی
له‌گه‌ڵ مارکسیزم و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی له
کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری هه‌بووه.
کۆمۆنیزمی کرێکاری بزوتنه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تییه که به‌سه‌رهه‌ڵدانی
سه‌رمایه‌داری و چینی کرێکاری کرێگرته
قه‌واره‌ی گرت و گشتی ترین و قووڵترین شێوه‌ی
ڕه‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی چینی کرێکار به نیزامی
سه‌رمایه‌داری و مه‌ینه‌تییه‌کانی
نۆێنه‌رایه‌تی ده‌کات. ئامانج و به‌رنامه
عه‌مه‌لییه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له‌سه‌ر
بناغه‌ی ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی له بنچینه‌کانی
کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری هاوچه‌رخ، وه‌کو
ئاخرین و مۆدێرنترین و پێشکه‌وتووترین شێوه‌ی
کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی، دامه‌زراوه.
کۆمۆنیزمی کرێکاری بزوتنه‌وه‌یه‌کی دابڕاو
له گشت چینی کرێکار پێکناهێنێ و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی جیا له به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌موو چینی کرێکاری نییه. جیاوازی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌گه‌ڵ باقی
بزووتنه‌وه‌و حیزبه کرێکارییه‌کان
له‌وه‌دایه که یه‌که‌م، له خه‌باتی
چینایه‌تی هه‌ر وڵاتێک‌دا، ئاڵای یه‌کێتی و
به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی کرێکارانی
سه‌راسه‌ری جیهان به‌رز ده‌کاته‌وه،
دووه‌میش، له قۆناغ و سه‌نگه‌ره جیاجیاکانی
خه‌باتی چینی کرێکاردا، به‌رژه‌وه‌ندی تێکڕای
بزووتنه‌وه‌ی پێشڕه‌وترین به‌شی چینی کرێکاره
که هه‌لومه‌رج و پێداویستییه‌کانی سه‌رکه‌وتن
و دوائامانجی خه‌باتی چینایه‌تی به باشی
ده‌ناسێ و له پێناو هێنانه مه‌یدانی به‌شه
جیاجیاکانی چینی کرێکاردا تێده‌کۆشێ.
سه‌رمایه‌داری
کارنامه
نیزامی سه‌رمایه‌داری سه‌رچاوه‌و هۆی
مانه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و کوێره‌وه‌ریانه‌یه که
به‌رۆکی ئینسانی ئه‌مڕۆی گرتووه. هه‌ژاری و
بێبه‌شی، جوداسازی و نایه‌کسانی، ئیستیبداد‌و
سه‌رکوتی سیاسی، نه‌زانی و خۆرافه‌و
دواکه‌وتوویی که‌لتووری، بێ‌کاری، بێ
خانه‌ولانه‌یی، نائه‌منیی ئابووری و سیاسی،
فه‌سادو تاوان هه‌رهه‌موویان ئاکامی حه‌تمیی
ئه‌م نیزامه‌ن. قسه‌که‌رانی بۆرژوازی بۆ نکوڵی
کردن له‌م حه‌قیقه‌ته، پێمان ده‌ڵێن که ئه‌م
مه‌ینه‌تانه سه‌رمایه‌داری دای نه‌هێناون،
هه‌موویان به‌ر له سه‌رمایه‌داریش هه‌ر
هه‌بوون، پێمان ده‌ڵێن که چه‌وسانه‌وه‌و
ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌ستڕه‌نجی
به‌رهه‌مهێنه‌ران، ئیستبدات، جوداسازی،
سته‌مکێشی ژن، نه‌زانی و خورافه‌و دین و
له‌شفرۆشی که‌موزۆر هاوته‌مه‌نی کۆمه‌ڵگای
به‌شه‌ریین.
ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌دا په‌رده‌پۆش ده‌کرێ ئه‌م
ڕاستییه‌یه که یه‌که‌م، هه‌موو ئه‌م
کوێره‌وه‌ری و بێبه‌شی یانه له‌م
کۆمه‌ڵگایه‌دا ناوه‌ڕۆک و مانایه‌کی تازه‌یان
په‌یدا کردووه که له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی
دنیای سه‌رمایه‌داریدا دێنه‌وه‌و هه‌موو ڕۆژێک
سه‌ر له‌نوێ له هه‌ناوی سه‌رمایه‌داری
مۆدێرنی ئه‌مڕۆوه‌و وه‌کو به‌شێکی
جیانه‌کراوه‌ی ئه‌م نیزامه، سه‌رله‌نوێ
به‌رهه‌م دێنه‌وه. سه‌رچاوه‌ی هه‌ژاری و
برسێتی، بێ‌کاری و بێ خانه‌ولانه‌یی و نا
ئه‌منیی ئابووری له کۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا، نیزامی ئابووری کۆتایی سه‌ده‌ی
بیسته‌مه. ئیستبداد‌و دیکتاتۆرییه
خوێناوییه‌کان، جه‌نگه‌کان، کوشتاره
به‌کۆمه‌ڵه‌کان و سه‌رکوت و داپڵۆسینێک که
له ژیانی ئه‌مڕۆدا بووه‌ته نسیبی سه‌دان
ملیۆن ئینسان، حیکمه‌تی خۆیان له پێداویستی و
پێشمه‌رجه‌کانی نیزامی زا‌ڵ به‌سه‌ر دنیای
ئه‌مڕۆدا وه‌رده‌گرن و خزمه‌ت به
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی دیاریکراوی هه‌ر ئه‌م
دنیایه ده‌که‌ن. ژێرده‌سته‌یی ژن ئه‌مڕۆ له
پانایی جیهاندا، به‌رهه‌می ئابووری و
ئه‌خلاقییاتی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست نییه،
به‌رهه‌می نیزامی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
به‌ها ئه‌خلاقی یه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆیه.
دووه‌م، ئه‌وه بۆرژوازی و نیزامی
سه‌رمایه‌دارییه که هه‌میشه‌و به
سه‌رسه‌ختانه‌ترین شێوه به‌رامبه‌ر به
ته‌قه‌لای هه‌موو ڕۆژه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی
خه‌ڵک له چوارگۆشه‌ی
جیهان بۆ زا‌ڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م کوێره‌وه‌ری و
بێ به‌شیی و دوواکه‌وتوویی یانه‌دا
ڕاده‌وه‌ستێ. هه‌وڵی هه‌موو ڕۆژه‌ی کرێکار بۆ
باشتر کردنی هه‌لومه‌رجی ئابووری و گوزه‌ران و
مافه مه‌ده‌نییه‌کانی جه‌ماوه‌ری فراوانی
خه‌ڵک جگه له بۆرژوازی و حیزب و ده‌وڵه‌ت و
زوڕناژه‌نه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆسپێکی تر
به‌ره‌وڕوو نییه. یه‌که‌مین کۆسپ که دێته
ڕێگای خرۆشانه‌کانی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵک
له‌ناوچه دواکه‌وتوو و بێ به‌شه‌کان بۆ
ده‌خاڵه‌ت کردن له چاره‌نووسی خۆیاندا، هێزی
سه‌رکوتی بۆرژوا خۆجیی و
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه. ده‌وڵه‌ت، دین وه‌کو
دامه‌زراوێک، میدیاکان و ده‌زگا ئیعلامییه
مه‌زنه‌کانی بۆرژوازی، داب و نه‌ریت و
ئه‌خلاقییات و سیستمی په‌روه‌رده‌و فێرکردنی
چینی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌موویان ده‌بنه مایه‌ی
قه‌واره‌پێدانی بیروباوه‌ڕه دواکه‌وتوو و
ده‌مارگیرو ته‌فره‌قه‌ئامێزه‌کان له نێو
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و نه‌وه یه‌ک له دوای
یه‌که‌کاندا. گومانی تێدا نییه که ئه‌وه
سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازییه که بووه‌ته
ڕێگر له‌به‌رده‌م ڕه‌خنه‌گرتن و گۆڕینی جیهانی
ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن ئه‌و ملیۆنه‌ها ئینسانه‌وه
که نه ته‌نها له‌م نیزامه‌ی ئێستا ده‌نگیان
ده‌رهاتووه به‌ڵکو که‌م وزۆر به‌و هێڵه
گشتییانه‌ش گه‌یشتوون که ده‌بێ له‌سه‌ر
بنچینه‌یان کۆمه‌ڵگایه‌کی شایسته‌ی ئینسانی
بنیات بنرێ.
ئه‌مڕۆ، له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مداو
له‌وپه‌ڕی جیهانی بوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌و
سه‌رمایه‌داریدا، له‌جه‌رگه‌ی مه‌زنترین
شۆڕشه ته‌کنه‌لۆژی یه‌کاندا، به‌شه‌رییه‌ت
یه‌کێک له ترسناکترین قۆنا‌غه‌کانی مێژووی
خۆی به‌سه‌رئه‌بات. مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی
فیزیکی بووه‌ته گرفتی ملیۆنه‌ها ئینسان له
ووڵاتانی فه‌قرزه‌ده‌ی ئه‌فریقیاو ئاسیاوو تا
ناوجه‌رگه‌ی پایته‌خته‌کانی ئه‌وروپای
رۆژئاوا‌و ئه‌مریکا. بێ ئومێدی به‌ته‌واوی
جێگای ئومێدی گه‌شه‌ی ئابووریی کۆمه‌ڵگا
دواکه‌وتووه‌کانی گرتۆته‌وه. کابووسی
هه‌میشه‌یی قاتوقڕی و بێ خۆراکی و نه‌خۆشی
جێگای خه‌ونی گه‌شه‌ی گرتۆته‌وه. له
ئه‌وروپاو ئه‌مریکای پێشکه‌وتوودا به دوای
ساڵانێکی دوورودرێژ له متبوونێکی قووڵی
ئابووری، مژده‌ی نیوه‌ناچڵی "ره‌ونه‌ق به‌بێ
ده‌رفه‌تی کارکردن "ڕێک هه‌مان کابوودی
ناوه‌ته به‌رده‌م ملیۆنه‌ها خێزانی کرێکاری.
جه‌نگ و کۆمه‌ڵ کوژی له هه‌ر پێنچ قاڕه‌که‌دا
بێداد ده‌کات. مه‌زنترین پاشه‌وپاش
گه‌ڕانه‌وه‌ی فیکریی و که‌لتووریی له
ئارادایه، هه‌رله په‌ره‌سه‌ندنه‌وه‌ی
سه‌رله‌نوێی دواکه‌وتوویی دینی، پیاوسالاری،
نه‌ژادپه‌رستی، ڕه‌گه‌زپه‌رستی و فاشیزمه‌وه
تا داته‌پینی ماف و پله‌وپایه‌ی تاکه‌کان له
کۆمه‌ڵگاداو سپاردنی هه‌موو وجودو ژیانی
ملیۆنه‌ها خه‌ڵک له مناڵ و پیرو لاو
به‌ده‌ستی بێ ڕه‌حمی بازاڕی ئازاد. تاوانی
نه‌خشه‌مه‌ندانه له‌زۆربه‌ی ووڵاته‌کاندا
بووه‌ته واقعییه‌تێکی چه‌سپاو بۆ ژیانی
ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و ژیانی ئابووری و سیاسی
هه‌موو کۆمه‌ڵگادا. ئالووده بوون به‌مه‌وادی
بێ هۆشکه‌رو توانای ڕۆژ له‌ڕۆژ زیاتری تۆڕه
تاوانکاره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و
بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌وادانه بووه‌ته
گرفتێکی هه‌ره گه‌وره‌و له‌چاره‌نه‌هاتووی
نێونه‌ته‌وه‌یی. نیزامی سه‌رمایه‌داری و
مه‌بده‌ئی هه‌موو شتێک له پێناوی قازانجدا،
هه‌موو ژینگه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌ترسی گه‌وره‌و
زیانی له قه‌ره‌بوونه‌هاتوو ڕووبه‌ڕوو
کردۆته‌وه. له‌م نێوه‌دا بیرمه‌ندان و
قسه‌که‌رانی بۆرژوازی ته‌نانه‌ت هیچ جۆره
وه‌ڵامێکیشیان پێ نییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م
هه‌لومه‌رجه‌دا. ئه‌مه واقعییه‌تی عه‌مه‌لیی
سه‌رمایه‌داری ئومڕۆیه که ئاینده‌یه‌کی
یه‌کجار پڕمه‌ترسی ده‌نێته به‌رده‌م هه‌موو
خه‌ڵکی جیهان.
کۆڵه‌که‌کانی
سه‌رمایه‌داری
کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ بێگومان کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئاڵۆز‌و ئاوێته‌یه. به میلیارد ئینسان له
په‌یوه‌ندییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و
سیاسییه فراوان و هه‌مه‌چه‌شنه‌کاندا له‌گه‌ڵ
یه‌کتریدا هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌میشه‌یی ده‌که‌ن.
ته‌کنه‌لۆجیاو به‌رهه‌مهێنان مه‌ودایه‌کی
سه‌رسوڕهێنه‌ڕیان په‌یدا کردووه، ژیانی
فیکریی و که‌لتوریی به‌شه‌ری ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ک
گرفت و مه‌ینه‌تییه‌کانی، فراوان و
هه‌مه‌جۆره. به‌ڵام ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزییه
ته‌نها کۆمه‌ڵێک حه‌قیقه‌تی ساده‌و ئاسان
له‌به‌رچاو ون ده‌که‌ن که بنه‌مای ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تی جیهانی سه‌رمایه‌داری پێک
ده‌هێنن.
بنچینه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری وه‌کو هه‌ر
نیزامێکی چینایه‌تی تر، چه‌وساندنه‌وه‌ی
به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆیه، واته ده‌ست
به‌سه‌راگرتن و موڵکایه‌تی کردنی به‌شێک له
به‌رهه‌می کاری ئه‌وان له‌لایه‌ن چینه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه. تایبه‌تمه‌ندی هه‌ر
نیزامێکی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌رده‌مه
جیاجیاکاندا، به‌درێژایی مێژوو، له‌و شێوازه
تایبه‌ته‌دایه که‌له هه‌ریه‌کێکیاندا ئه‌م
چه‌وسانه‌وه‌یه ئه‌نجام ده‌درێ. له‌سیستمی
کۆیله‌داریدا نه‌ته‌نها به‌رهه‌می کاری
کۆیله، به‌ڵکو هه‌موو وجودی ئه‌و موڵکی
خاوه‌نه‌که‌یه‌تی. کۆیله بۆ خاوه‌نه‌که‌ی کار
ده‌کات و له به‌رامبه‌ردا له‌لایه‌ن
ئه‌وه‌وه ژیانی دابین ده‌کرێ. له‌نیزامی
فیۆدالیدا ڕه‌عییه‌ت به‌شێک له
به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌داته خاوه‌ن موڵک و ئاغا،
وه‌یان چه‌ند کات و ڕۆژێک بێگاری بۆ ده‌کات.
چه‌وسانه‌وه له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا
له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی ته‌واو جیاواز
ڕاوه‌ستاوه.
لێره‌دا به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌ره‌کی
، واته کرێکاران، ئازادن، موڵکی هیچ که‌سێک
نین، به‌موڵک و زه‌وی یه‌وه
نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه‌و ژێرده‌سته‌ی هیچ
ئاغایه‌ک نین. خۆیان خاوه‌نی له‌ش و هێزی کاری
خۆیانن و هه‌رخۆیان خاوه‌ن بڕیارن تیایدا.
به‌ڵام کرێکاران له‌م نیزامه‌دا له ڕوویه‌کی
تریشه‌وه "ئازاد"ن ئه‌وان خاوه‌نی هیچ جۆره
ئامڕازێکی کار‌و به‌رهه‌مهێنان نین. هه‌ر بۆیه
بۆ دابینکردنی بژێوی خۆیان ناچارن
له‌به‌رامبه‌ر کرێدا هێزی کاری خۆیان بۆ
ماوه‌یه‌کی دیاریکراو به چینی سه‌رمایه‌دار،
واته ئه‌و که‌مینه بچووکه‌ی که هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنانیان له‌ده‌ستدایه‌و پاوانیان
کردووه، بفرۆشن و دواتر پێداویستی یه‌کانی
گوزه‌ران و ژیانی خۆیان به‌رهه‌میان هێناوه.
له‌بازاڕدا له‌سه‌رمایه‌دار بکڕنه‌وه.
کاڵابوونی هێزی کار له‌لایه‌ک و له‌لایه‌کی
تره‌وه خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیی چینی
سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێناندا، ئه‌مانه کرۆکی
سه‌رمایه‌داری و بنچینه‌ی چه‌وسانه‌وه له‌م
نیزامه‌دا پێکده‌هێنن. ناکرێ بیر له بوونی
کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری و خودی مانه‌وه‌ی ئینسان و
دابینکردنی پێداویستی یه‌کانی، له‌سایه‌ی هه‌ر
نیزامێکدا، بکرێته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی که
هێزی کاری زیندووی ئینسانه‌کان ئامراز‌و
هۆیه‌کانی کار بخاته گه‌ڕو به‌رهه‌می نوێ
بخوڵقێنێ. به‌ڵام هێزی کار‌و هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا
به‌دیواری خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی لێک
جیاکراونه‌ته‌وه. بوونه‌ته هه‌ندێک کاڵا که
خاوه‌نه‌کانیان ده‌بێ له‌بازاڕدا له‌گه‌ڵ
یه‌کتری ڕووبه‌ڕوو ببنه‌وه. ڕواڵه‌تی
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی ئه‌م
کاڵایانه له بازاڕدا ده‌که‌ونه سه‌ودایه‌کی
هاوسه‌نگ و ئازاده‌وه. کرێکار هیزی کاره‌که‌ی
بۆ چه‌ند سه‌عاتێکی دیاریکراو به
سه‌رمایه‌دار، واته خاوه‌نی هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان، ده‌فرۆشێ و له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌مه‌دا کرێ وه‌رده‌گرێ. سه‌رمایه‌دار، هێزی
کار ئه‌خاته گه‌ڕ، به‌کاری ئه‌هێنێ،
وه‌سه‌رئه‌نجام به‌رهه‌می نوێ به‌رهه‌م دێنێ.
ئه‌م کاڵایانه له‌بازاڕدا ده‌فرۆشرێت و ئه‌و
پاره‌یه‌ی که وه‌ده‌ست دێت وه‌کو سه‌رمایه
سه‌رله‌نوێ سووڕی به‌رهه‌مهێنان ده‌ست پێ
ئه‌کاته‌وه.
به‌ڵام، له‌ودیوی سه‌ودای به‌ڕواڵه‌ت
هاوسه‌نگی کار‌و سه‌رمایه‌وه، نایه‌کسانییه‌کی
بنه‌ڕه‌تیی خۆی حه‌شارداوه که چاره‌نووسی
هه‌موو به‌شه‌رییه‌تی ئه‌مڕۆ دیاری ده‌کات و
ڕزگاری و ئازادی کۆمه‌ڵگا به‌بێ ڕزگاربوون
له‌مه مه‌یسه‌ر نابێ. کرێکار به‌کرێیه‌ک که
وه‌ری ده‌گرێ ته‌نها ئه‌و شته به‌ده‌ست
دێنێته‌وه که فرۆشتوویه‌تی، واته توانای
کارکردن و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه بۆ بازاڕی
کار. چینی کرێکار به‌کاری هه‌رڕۆژه‌ی هێزی کار
زامن ده‌کات. به‌ڵام سه‌رمایه له‌م نێوه‌دا
که‌ڵه‌که ده‌کات و په‌ره‌ئه‌سێنێ. هێزی کار
هێزێکی خوڵقێنه‌ره. بایی تازه بۆ
کڕیاره‌که‌ی به‌رهه‌م دێنێ، بایی ئه‌و
به‌رهه‌م و شمه‌کانه‌ی که هه‌رجارێک
له‌لایه‌ن چینی کریکاره‌وه به‌رهه‌م دێت
زیاتره له‌کۆی ئه‌وبه‌شه‌ی به‌و ئه‌بڕێ و
ئه‌و به‌شه له به‌رهه‌مهێنان که بۆ ده‌ست
پیاهێنانهوهی ئه‌و هۆیانه‌ی به‌رهه‌مهێنان
خه‌رج ده‌کرێت که به‌کار براون یان سه‌رف
کراون. ئه‌م زێده‌باییه، که‌خۆی به‌شێوه‌ی
خه‌روارێک له کاڵاکان نیشان ده‌دات، به‌هۆی
خاوه‌ندارێتی چینی سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر
هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا به‌شێوه‌یه‌کی
ئۆتۆماتیک ده‌چێته کیسه‌ی ئه‌وه‌وه‌و
سه‌رمایه‌که‌ی هه‌رچی قه‌به‌تر ده‌کات. هێزی
کار له میانه‌ی ئاڵووێری له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌دا
ته‌نها خۆی سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م دێنێته‌وه.
له‌کاتێکدا که سه‌رمایه له ئاڵووێری
له‌گه‌ل هێزی کاردا گه‌شه ده‌کات. توانای
داهێنه‌رانه‌ی هێزی کار‌و چالاکیی
خوڵقێنه‌رانه‌ی چینی کرێکار، خۆی له شێوه‌ی
به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌ی تازه بۆ چینی
سه‌رمایه‌دار ده‌رده‌خات. هه‌رچی چینی کرێکار
زۆرتر‌و باشتر کار بکات، توانای سه‌رمایه زیاد
ده‌کات. توانای سه‌رسوڕهێنه‌ری سه‌رمایه له
جیهانی ئه‌مڕۆداو ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژ له‌ڕۆژ
زیاتری به‌سه‌ر ژیانی ئابووری و سیاسی و
فیکریی میلیارده‌ها دانیشتووانی سه‌رگۆی
زه‌ویدا، شتێکی تر نییه جگه له
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاوه‌ژووی توانای
خوڵقێنه‌رانه‌ی کار‌و به‌شه‌رییه‌تی کرێکار.
به‌م جۆره چه‌وسانه‌وه له کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داریدا، به‌بێ هیچ کۆت و زنجیرێکی
ئاسنین لهگهردن و ده‌ست و پێی
به‌رهه‌مهێنه‌ران، له‌ڕێگه‌ی بازاڕ‌و سه‌ودای
ئازاد و هاوسه‌نگی کاڵاکانه‌وه مه‌یسه‌ر
ده‌بێت. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیی بنه‌ڕه‌تیی
سه‌رمایه‌دارییه‌و له‌ڕووی جه‌وهه‌رییه‌وه
له هه‌موو نیزامه‌کانی پێشووی جیا
ده‌کاته‌وه.
تێکڕای زێده‌بایی به‌ده‌ستهاتوو له
چه‌وسانه‌وه‌ی چینی کرێکار به‌شێوه‌یه‌کی
سه‌ره‌کی له ڕێگه‌ی بازاڕ وه هه‌روه‌ها له
که‌ناڵی سیاسه‌ته دارایی و دراوییه‌کانی
ده‌وڵه‌تانه‌وه له نێوان به‌شه جیاجیاکانی
چینی سه‌رمایه‌داردا به‌ش ده‌کرێت. قازانج و
سوودو موڵکانه شێوه سه‌ره‌کییه‌کانی به‌ش پێ
بڕانی سه‌رمایه جیاجیاکانه له‌به‌روبومی
ئه‌م چه‌وسانه‌وه چینایه‌تییه. کێبه‌رکێی
سه‌رمایه‌کان له بازاڕدا بڕی هه‌ر به‌ش و
یه‌که‌و دامه‌زراوێکی سه‌رمایه‌داری دیاری
ده‌کات.
به‌ڵام کار به‌مه کۆتایی نایه‌ت. سه‌رجه‌م
خه‌رجی دام و ده‌زگای ده‌وڵه‌ت و سوپا‌و سیستمی
به‌ڕێوه‌بردنی بۆرژوازی، سه‌رجه‌م خه‌رجی دام
و ده‌زگا ئایدۆلۆژی و که‌لتوورییه‌کانی
کۆمه‌ڵگای بۆرژوایی و خه‌رجی ئه‌و ژماره
زۆره له‌ئینسانه‌کان که له ڕێگه‌ی ئه‌م
داموده‌زگایانه‌وه پارێزگاری و پاسه‌وانیی
له ده‌سه‌ڵاتی بۆرژازی ئه‌که‌ن، هه‌ر له‌م
سه‌رچاوه‌یه‌وه دابین ده‌کرێت. چینی کرێکار
به‌کاری خۆی خه‌رجی چینی ده‌سه‌ڵاتدار، خه‌رجی
که‌ڵه‌که بوونی ڕۆژ له‌دوای ڕۆژی سه‌رمایه‌و
خه‌رجی باڵاده‌ستیی سیاسی و که‌لتووریی و
فیکریی بۆرژوازی به‌سه‌ر خۆی و هه‌موو
کۆمه‌ڵگادا دابین ده‌کات.
به‌که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه هه‌میشه
قه‌واره‌ی خه‌رواری ئه‌و کاڵایانه‌ی که
سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگای بۆرژوایی
پێکده‌هێنن زیاد ده‌کات. گه‌شه‌ی هه‌میشه‌یی و
خێرای ته‌کنیک و چوونه‌سه‌ری قه‌واره‌و توانای
ئامراز‌و هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان که چینی
کرێکار له هه‌ر سووڕێکی تازه‌ی
به‌رهه‌مهێناندا ده‌یانچه‌رخێنێ، ئاکامی بێ
ئه‌ملاو ئه‌ولای پرۆسه‌ی که‌ڵه‌که‌بوونی
سه‌رمایه‌یه. به‌ڵام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ
مه‌ودای په‌ره‌سه‌ندنی سه‌روه‌ت و سامان و
توانای به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵگادا، چینی
کرێکار هه‌میشه به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی بێ
به‌شتر ده‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ئه‌گه‌ر
به شێوه‌یه‌کی ڕه‌هاو یه‌کلایه‌نه سه‌یری
بکه‌ین، ده‌بینین که‌پله به‌پله‌و
به‌شێوه‌یه‌کی سنووردار ژیانی کرێکاران لانی
که‌م له ووڵاته پێشکه‌تووه‌کاندا ده‌چێته
سه‌ره‌وه، به‌ڵام حه‌قیقه‌ت ئه‌وه‌یه که‌له
پرۆسه‌ی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌دا ڕێژه‌ی
به‌شی چینی کرێکار له تێکڕای سه‌روه‌تی
کۆمه‌ڵگا، به‌خێرایی دێته خواره‌وه‌و مه‌ودای
نێوان ئاستی ژیانی چینی کرێکار‌و ستاندارده
مومکینیهکانی ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی، که‌به
هه‌وڵ و ته‌قه‌لای خودی ئه‌و وه‌دی هاتووه،
قووڵتر ده‌بیته‌وه. هه‌رچی کۆمه‌ڵگا
سه‌روه‌تمه‌ندتر ده‌بێت، ئه‌وه‌نده‌ی تر
کرێکار تیایدا به‌شێکی مه‌حروم تر پێک
ده‌هێنێ.
باش بوونی ته‌کنیک و چوونه‌سه‌ری ئاستی
به‌رهه‌مهێنان و توانای به‌رهه‌مهێنانی کار،
به‌مانای ئه‌وه دێت که هه‌رچی زیاتر ده‌زگاو
ئامێر‌و سیستمه ئۆتۆماتیکه‌کان جێگای هێزی
کاری زیندوو بگرنه‌وه. له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی
ئینسانی و ئازاد‌دا ئه‌مه ده‌بێ به مانای
فه‌راهه‌م بوونی ده‌رفه‌تی زیاتر بێت بۆ
هه‌مووان بۆ ده‌ست ئاوه‌ڵابوون و چێژوه‌رگرتن
له ژیان. به‌ڵام له کۆمه‌ڵگای
سه‌رمایه‌داریدا، که هێزی کار‌و هۆیه‌کانی کار
ته‌نها کۆمه‌ڵه کاڵایه‌کن که سه‌رمایه
به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی قازانج به
ده‌ستییه‌وه گرتووه، جێگرتنه‌وه‌ی ئینسان
به ئامێر ده‌بێته مایه‌ی بێ‌کاری و
بێکارسازیی هه‌میشه‌یی به‌شێک له چینی
کرێکار‌و بێ به‌ش بوونیان له ده‌رفه‌تی
دابینکردنی گوزه‌ران. په‌یدابوونی له‌شکرێکی
زه‌خیره له کرێکارانی بێکار، که ته‌نانه‌ت
ده‌رفه‌تی فرۆشتنی هێزی کاری خۆشیان نییه،
ئاکامێکی حه‌تمیی ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌ی
سه‌رمایه‌یه که‌له‌هه‌مان کاتدا خۆی یه‌کێک
له مه‌رجه‌کانی بوون و مانه‌وه‌ی نیزامی
سه‌رمایه‌داریش دابین ده‌کات. بوونی سوپایه‌کی
زه‌خیره‌یی له بێکاران. که‌له‌بنه‌ڕه‌تدا
ئه‌رکی به‌ڕیوه‌چوونی ژیانیان ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی به‌شی له‌سه‌رکاری خودی ئه‌م چینه،
کێبه‌رکێ له‌نێو چینی کرێکاردا په‌ره پێ
ده‌دات و کرێ له ئاستێکی هه‌رچی که‌متردا
ڕاده‌گرێ. ئه‌م سوپای زه‌خیره‌یه ئه‌و
ده‌رفه‌ته‌ش به سه‌رمایه ده‌دات که بڕی
ئه‌و هێزی کاره‌ی که ده‌یخاته گه‌ڕ به‌پێی
پێویستییه‌کانی بازاڕ که‌م و زۆر بکات.
بێ‌کاری، ده‌رهاویشته‌یه‌کی لاوه‌کیی بازاڕ،
یان ئاکامیکی سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئه‌م یان ئه‌و
ده‌وڵه‌ت نییه، به‌ڵکو به‌شێکی زاتیی کارکردی
سه‌رمایه‌داری و ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌ی
سه‌رمایه‌یه.
قه‌یرانه ئابوورییه ناوبه‌ناوه‌کان به
ئاکامه ترسناک و ماڵوێرانکه‌ره ئابووری و
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیانه‌وه، به‌شێکی
جیانه‌کراوه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌دارین. ئه‌م
قه‌یرانانه له بنه‌ڕه‌تدا له ناکۆکییه‌کی
بنچینه‌یی نێوجه‌رگه‌ی خودی پرۆسه‌ی
که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه‌وه سه‌رچاوه
ده‌گرن. له‌کاتێکدا که کار سه‌رچاوه‌ی قازانج
و زێده‌باییه، ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌بوونی
سه‌رمایه‌و گه‌شه‌ی حه‌تمیی ته‌کنیک،
به‌به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی هێزی کار به‌به‌راورد
له‌گه‌ڵ هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان دێنێته
خواره‌وه. زێده‌بایی به‌رهه‌مهاتوو،
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌هاو
یه‌کلایه‌نه‌ش ڕووله زیاد بوون بێت،
به‌شێوه‌ی ئاسایی ناتوانێ هاوشان له‌گه‌ڵ
چوونه‌سه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌و سه‌رمایه‌ی که
ده‌خرێته کاره‌وه زیاد بکات. تێکڕای قازانجی
سه‌رمایه، به‌پێی یاسا مادییه‌کانی خودی
ڕه‌وتی که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه، به‌ناچاری
ڕوو له دابه‌زینه. هه‌وڵ و ته‌قه‌لای
هه‌میشه‌یی بۆ پووچه‌ڵ کردنه‌ووه‌ی ئه‌م
دابهزینهو ڕاگرتنی تێکڕای قازانج،
به‌تایبه‌ت له ڕێگه‌ی توندکردنه‌وه‌ی
چه‌وسانه‌وه که‌مکردنه‌وه‌ی به‌شی چینی
کرێکار له‌سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگا،
که‌له‌شێوه‌ی کرێ و خزمه‌تگوزارییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ......تاد دا پێ ی
ده‌درێت، مه‌شغه‌ڵه‌ی هه‌موو ڕۆژه‌ی چینی
سهرمایهدارو ده‌وڵه‌ته ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کانی
و هه‌روه‌ها توێژاڵێکی فراوان له بیرمه‌ندانی
ئابووری و به‌ڕێوه‌به‌ران و پسپۆڕانی
بۆرژوازیه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌م هه‌وڵانه، ناکۆکییه
ده‌روونییه‌کانی سه‌رمایه‌و ڕه‌وتی
ڕووله‌دابه‌زینی تیکڕای قازانج، هه‌موو جارێک
سه‌ره‌نجام خۆی ئه‌سه‌پێنێت و هه‌موو نیزامی
ئابووری ده‌کێشێته قه‌یرانێکی قووڵه‌وه.
سه‌رده‌می متبوون و قه‌یران نه‌ته‌نها
نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی توندبوونه‌وه‌ی ناکۆکییه
ده‌روونییه‌کانی سه‌رمایه‌یه، به‌ڵکو له
هه‌مان کاتدا میکانیزمی عه‌مه‌لیی خامۆش
کردنه‌وه‌ی قه‌یران و ده‌ست به‌خۆدا
هێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌شه. کێبه‌رکێ له نێوان
توێژه جیاجیاکانی سه‌رمایه‌دا توند
ده‌بێته‌وه‌و گه‌لێکیان ده‌که‌ونه داوی
ئیفلاس بوونه‌وه. ئه‌مه له هه‌مان کاتدا
سه‌رمایه لاوازه‌کان له مه‌یدان ده‌کاته
ده‌رو هه‌لومه‌رجی قازانج هێنان بۆ ئه‌وانه‌ی
که‌ده‌مێننه‌وه له‌بارتر ده‌کات. له‌لایه‌کی
تریشه‌وه چینی سهرمایهدارو ده‌وڵه‌ته‌کانی
له وڵاته جیاجیاکاندا هێرشێکی به‌ربڵاو
له‌شێوه‌ی جۆراوجۆردا بۆ سه‌ر ئاستی ژیانی
چینی کرێکار ده‌ست پێ ده‌که‌ن. ژماره‌ی
بێکاران به‌خێرایی ده‌چێته سه‌ره‌وه‌و
چه‌وسانه‌وه‌ی تێکڕای چینی کرێکار توندتر
ده‌بێته‌وه. سه‌رمایه له دڵی قه‌یرانێکدا
چه‌قبه‌ستووتر دێته ده‌ره‌وه‌و به‌م پێ یه‌ش
قه‌یرانی دواتر به‌مه‌ودایه‌کی فراوانتر‌و
قووڵتره‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات و ده‌بێته مایه‌ی
کێبه‌رکێ و کێشمه‌کێشێکی توند‌وتیژتر له‌ناو
خودی چینی سه‌رمایه‌داردا. سووک کردنی هه‌ر
قه‌یرانێکی تازه خۆسازدانه‌وه‌یه‌کی
هه‌مه‌لایه‌نه‌تری سه‌رمایه ده‌خوازێ.
پێبهپێی ئه‌مه‌ش ئاسۆیه‌ک که بۆرژوازی
ده‌ینێته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگا، جار له‌دوای جار
تاریکترو خه‌ته‌رناکتر ده‌بێت.
ئاکام و ده‌رهاویشته‌کانی ناکۆکی و
قه‌یرانه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری ته‌نها
له چوارچێوه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئابووریدا
نومێنێتهوه. جه‌نگه ماڵوێرانکه‌ره‌کان
له‌ئاستی جیهانی و ناوچه‌ییدا، میلیتاریزم و
ده‌ستدرێژیی سه‌ربازی، داسه‌پاندنی حکومه‌ته
پۆلیسی و سه‌رکوتگه‌ره‌کان، سه‌ندنه‌وه‌ی
مافه مه‌ده‌نی و سیاسی یه‌کانی جه‌ماوه‌رو
به‌تایبه‌ت چینی کرێکار، په‌ره‌سه‌ندنی
تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی و رێکخراوه ڕاسته
توندڕه‌وه‌کان، توندبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و
گوشاره دواکه‌وتووه دینی و ناسیۆنالیستی و
نه‌ژاد پهرستانهو دژی ژنه‌کان، ئه‌مانه
تایبه‌تمه‌ندییه به‌رچاوه‌کانی سه‌رمایه‌داری
هاوچه‌رخن به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می
قه‌یرانه‌کاندا.
ده‌وڵه‌ت و ڕووبینای
سیاسی
قسه‌که‌رانی کۆمه‌ڵگای بۆرژوازی وای نیشان
ده‌ده‌ن ده‌وڵه‌ت ده‌زگایه‌کی پێویسته، که
بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا به‌پێی
به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هاوبه‌شی هه‌موو
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا پێک هاتووه. ده‌زگایه‌ک
که گوایه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی گشتیی
جه‌ماوه‌ره‌و ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شی ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. ده‌ڵێن یاسا
زاڵه‌کان، کۆمه‌ڵه پره‌نسیپێکی
به‌ڵگه‌نه‌ویست و سروشتی و جێی ڕه‌زامه‌ندیی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگان و ده‌وڵه‌ت زامن و
جێبه‌جێکه‌ری ئه‌م یاسایانه‌یه. نیشاندانی
ده‌وڵه‌ت وه‌کو ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆو
بێلایه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تی
ناکۆکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا، کۆڵه‌که‌یه‌کی
بنه‌ڕه‌تیی ئایدۆلۆژی بۆرژواییه. ئه‌م
تێڕوانینه بۆ ده‌وڵه‌ت به تایبه‌ت له
وڵاتانی پێشکه‌تووی ڕۆژئاوادا که نیزامێکی
په‌رله‌مانیی سهقامگیرتریان هه‌یه
ڕیشه‌یه‌کی به‌هێزتری له نێو جه‌ماوه‌ردا
ده‌کاته‌وه. به‌ڵام له ووڵاتانی
دوواکهوتووتریشدا، سه‌رباری فه‌رمانڕه‌وایی
ده‌وڵه‌ته سه‌رکوتگه‌رو پۆلیسییه‌کان،
هه‌روه‌ها سه‌رباری ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک به
گشتی به‌چاوێکی خراپ سه‌یری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
ئه‌که‌ن که‌له‌سه‌ر کارن، خودی پێویست بوونی
ده‌وڵه‌ت جێگای پرسیار نییه، وهدهرکی
جه‌ماوه‌ر له ده‌وڵه‌ت وه‌کو ده‌زگایه‌ک که
ئه‌رکی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای له ئه‌ستۆیه
به‌هه‌مان ڕاده به‌هێزو ڕیشه‌داره.
په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆڵی ئابووری ده‌وڵه‌ته‌کان و
به‌تایبه‌ت ده‌خاڵه‌تی ئه‌وان له
قه‌ڵه‌مڕه‌وی خزمه‌تگوزارییه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و به‌ڕیوه‌بردن و کۆنترۆڵی
ئابووری له‌م چه‌ند ده‌ساڵه‌ی دواییدا گه‌لێک
په‌ره‌ی به‌م خۆشباوه‌ڕییانه داوه.
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت گرنگترین
ئامڕازی چینی ده‌سه‌ڵاتداره بۆ یه‌خسیر
هێشتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری چه‌وساوه. له‌ڕووی
مێژووییه‌وه سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ت ئاکامی
په‌یدابوونی چه‌وسانه‌وه‌و چینه‌کان و
دابه‌شبوونی کۆمه‌ڵگا بووه بۆ چینی
چه‌وسێنه‌رو چه‌وساوه. سه‌رباری هه‌موو
ئاڵۆزییه‌کانی بونیادی ده‌وڵه‌تانی ئه‌مرۆ،
ده‌وڵه‌ت هه‌ر ده‌زگایه‌که بۆ توندوتیژی
نواندن و، سوپا‌و دادگا‌و زیندانه‌کان کۆڵه‌که
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی پێکده‌هێنن. ده‌وڵه‌ت هێزی
سه‌رکوتگه‌ری سازماندراوی چینی چه‌وسێنه‌ره.
ده‌وڵه‌ت ئامڕازی پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
چینایه‌تییه. هه‌ر ده‌وڵه‌تێک، جا له‌هه‌ر
شکڵ و شێوه‌یه‌کدا بێت، چ پاشایه‌تی و چ
کۆماری، چ په‌رله‌مانی و چ ئیستبدادی، ئامرازی
پیاده‌کردنی دیکتاتۆری چین یان چینه له
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه.
له‌هه‌ر نیزامیکدا، ته‌نانه‌ت له
توند‌وتیژترین کۆیلهدارییهکانی
سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردووش‌دا که تیایاندا
ئینتمای چینایه‌تی ده‌وڵه‌ت شتێکی شاراوه
نه‌بوو، چینی ده‌سه‌ڵاتدار پێویستی به‌وه
بووه که بناغه‌یه‌ک بۆ مه‌شروعییه‌تدان به
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه بدات. پاشایه‌تی
و ده‌سه‌ڵاتدارێتی میراتیی، ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ئه‌ریستۆکراتی، ده‌سه‌ڵاتدارێتی دینی و
ئیلاهی، قاڵبه جیاجیاکانی ئه‌م مه‌شروعییه‌ت
پێدانه بوون. له کۆمه‌لگای سه‌رمایه‌داریدا،
کۆمه‌ڵگایه‌ک که بناغه‌که‌ی له‌سه‌ر بازاڕ
دانراوه‌و تیایدا کرێکار‌و سه‌رمایه‌دار وه‌کو
عهناسرێکی "ئازاد" پێناسه ئه‌کرێن که
به‌ڕواڵه‌ت ده‌چنه ناو سه‌ودایه‌کی
ئاره‌زوومه‌ندانه‌و هاوسه‌نگه‌وه، مافی
ده‌نگدان و په‌رله‌مان و نیزامی هه‌ڵبژاردن،
قاڵبی سه‌ره‌کی مه‌شروعییه‌ت پێدانی
حوکمڕانیی چینایه‌تی بۆرژوازییه. ڕواڵه‌تی
مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ت ئامڕازی
حوکمڕانیی هه‌موو خه‌ڵکه‌و به‌ده‌نگدانی
ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک پێکدێت. بێگومان له ڕووی
مێژووییه‌وه مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن و
په‌رله‌مان به کۆمه‌ڵه ده‌سکه‌وتێکی گرنگی
هه‌وڵ و کۆششی جه‌ماوه‌ری کرێکار ده‌ژمێردرێن
له پێناو په‌ره‌پێدانی مافه مه‌ده‌نییه‌کانی
خۆیاندا. ئه‌وه به‌ڵگه‌نه‌ویسته که ژیان له
سایه‌ی نیزامێکی لیبراڵیی بۆرژواییدا
ئاسانتره وه‌ک له ژیان له‌سایه‌ی نیزامێکی
پۆلیسی و ئیستبدادیدا. به‌ڵام ئه‌م قاڵبانه
ناتوانن ماهییه‌تی چینایه‌تی ده‌وڵه‌تی
هاوچه‌رخ بشارنه‌وه. جه‌ماوه‌ری به‌رینی
خه‌ڵکی کرێکار ته‌نانه‌ت له پێشکه‌وتووترین و
سه‌قامگرتووترین و ئازادترین نیزامه
په‌رله‌مانی یه‌کانیشدا، که‌مترین
ڕێگادهستیان هه‌یه بۆ کاریگه‌ری دانان
له‌سه‌ر سیاسه‌ت و هه‌نگاوه‌کانی ده‌وڵه‌ت.
نیزامی په‌رله‌مانی توانیویه‌تی به
به‌کارهێنانی توندوتیژییه‌کی که‌مترو
بهدهستبهدهست پێ کردنی پله‌وپایه
ده‌وڵه‌تییه‌کان له نێوان به‌شه جیاجیاکانی
چینی ده‌سه‌ڵاتداردا له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی
گشتیی ده‌وره‌ییه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارێتی بێ
ئه‌ملاوئه‌ولای تێکڕای بۆرژوازی به‌سه‌ر ژیانی
سیاسی و ئابووری کۆمه‌ڵگادا زامن بکات.
دیموکراسی په‌رله‌مانیی میکانیزمێک نییه بۆ
ده‌خاڵه‌تی جه‌ماوه‌ر له‌کاروباری حوکمڕانیدا،
به‌ڵکو ئامڕازێکه بۆ مه‌شروعییه‌ت پێدانی
حوکمڕانی و دیکتاتۆری چینی بۆرژوا.
که‌لتوورو ئایدۆلۆژی و
ئه‌خلاق
چه‌وسانه‌وه‌و جوداسازی و بێمافییه‌کی ئاوا
له‌ڕاده‌به‌ده‌رو، له‌شێوه‌یه‌کی ئاوا
ئاشکرادا، به‌بێ مل که‌چ کردن و ڕه‌زامه‌ندیی
خودی کۆمه‌ڵانی به‌رینی چه‌وساوه‌و به‌ڕه‌وا
له‌قه‌ڵه‌مدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه له
زه‌ینی خودی قوربانیانیدا ناتوانێ خۆی
به‌پێوه ڕابگرێ. پاساو کردنی ئه‌م
ههلومهرجهو، بهئهزهلی و ئه‌به‌دی
له‌قه‌ڵه‌مدانی و ترساندن و سڵه‌ماندنه‌وه‌ی
ژێرده‌ستانی کۆمه‌ڵگا له یاخی بوون له دژی
ئه‌م په‌یوه‌ندی یانه، ئه‌رکی ڕووبینای
فیکریی و که‌لتوریی و ئه‌خلاقییه له‌م
کۆمه‌ڵگایه‌دا. جبه‌خانه‌ی که‌لتووریی و
ئه‌خلاقیی بۆرژوازی له‌دژی ئازادی و ڕزگاریی
ئینسان یه‌کجار گه‌وره‌و سه‌رسوڕهێنه‌ره.
به‌شێک له‌م ئامڕازانه له چاخه
کۆنه‌کانه‌وه به‌میرات ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام
به‌پێی پێداوهستییهکانی کۆمه‌ڵگای بۆرژوایی
ئارایش و ده‌مه‌زه‌رد کراونه‌ته‌وه. دین و
مه‌زهه‌به جۆراوجۆره‌کان، سۆز‌و ده‌مارگیرییه
ئه‌خلاقییه ساویلکانه‌کان، ڕه‌گه‌زپه‌رستی،
نه‌ژادپه‌رستی، پیاوسالاری، هه‌موو ئه‌مانه
به‌درێژایی مێژوو چه‌که فیکری و
که‌لتورییه‌کانی چینه دهساڵاتدارهکانی
کۆمه‌ڵگا بوون بۆ کپ کردنه‌وه‌و به‌ملکه‌چی
هێشتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی
کۆمه‌ڵگا. هه‌موو ئه‌مانه به‌به‌رگی تازه‌و
توانای تازه‌وه، له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا خزمه‌ت
به پارێزگاری کردن له خاوه‌ندارێتی و
داسهڵاتدارێتی بۆرژوایی ده‌که‌ن له
هه‌ڕه‌شه‌ی هۆشیاری و ووریا بوونه‌وه و
ڕه‌خنه‌ی چینی کرێکار‌و کۆمه‌ڵانی چه‌وساوه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای بۆرژوایی خۆی
له‌مه‌ڕ ئامڕازه فیکری و که‌لتوورییه‌کانی
یه‌خسیر کردنه‌وه دای هێناوه زۆر له‌مانه
مه‌زنترو کارامه‌تره. قازانج په‌رستیی
فه‌ردیی و ڕکابه‌رایه‌تی، واته لۆژیکی
هه‌ڵسوکه‌وتی بۆرژوا له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی
بازاڕدا، به سروشتی ئینسان به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی ده‌ژمێردرێن و وه‌کو به‌ها به‌رزه‌کانی
به‌شه‌ر ته‌قدیس ده‌کرێن. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا
په‌یوه‌ندی نێوان ئینسانه‌کان، ڕه‌نگدانه‌وه‌و
پاشکۆی په‌یوه‌ندی نێوان کاڵاکانه. ئه‌وه
جێگه‌و شوێنی ئینسانه‌کانه له په‌یوه‌ند به
خاوه‌ندارێتییه‌وه که پله‌وپایه‌و به‌هایان
دیاری ده‌کات. بۆرژوازی چه‌قبه‌ستن و ئارایشی
خۆجێیی و به‌رته‌سکی کۆمه‌ڵگای کۆنی تێکشکان و
ووڵاته‌کانی پێکهێنا. ناسیۆنالیزم و
نیشتمانپه‌روه‌ریی مۆدێرنی بۆرژوایی، وه‌کو
به‌هێزترین کۆتی ئایدۆلۆژیی چینه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کان له‌تێکڕای مێژوو،
له‌گه‌ردنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ئاڵاوه‌و جێگای
ڕه‌گه‌زپه‌رستی و عه‌شیره‌تگه‌ریی و ناسنامه‌ی
خۆجێیی گرتۆته‌وه.
بیروباوه‌ڕی زا‌ڵ له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا
بیروباوه‌ری چینی ده‌سه‌ڵاتداره. به‌ڵام
حوکمڕانی و کۆنترۆڵی فیکری و که‌لتووری و
ئه‌خلاقیی بۆرژوازی به‌سه‌ر ژیانی کۆمه‌ڵگای
ئه‌مڕۆدا له‌ڕووی مه‌وداو قووڵییه‌وه بێ
وێنه‌یه. شۆرشه زانستی و ته‌کنیکی و
پیشه‌سازییه ، مه‌زنه‌کانی دووسه‌د ساڵی
ڕابردوو و میکانیزمی به‌هێزی بازاڕ که هه‌موو
سنورێکی میللی و ڕه‌گه‌زی و سیاسی و که‌لتووری
ده‌به‌زێنێ، ئیمکاناتێکی به‌رینی خستۆته
ده‌ستی بۆرژوازییه‌وه بۆ پاراستنی
باڵاده‌ستیی ئایدۆلۆژی و ڕه‌واج پێدانی
پره‌نسیپ و بیروباوه‌ڕه خورافییه‌کانی خۆی
له‌ئاستیکی جیهانیدا. له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی
به‌رهه‌مهێنانی بیروبۆچوونیشدا، ڕێک وه‌کو
قه‌ڵه‌مڕه‌وی به‌رهه‌مهێنانی شمه‌ک، توانای
خۆڵقێنه‌رانه‌ی ئینسان بووه‌ته چه‌کێک له‌دژی
خودی خۆی. ئه‌و داهێنان و پێشکه‌وتنه بێ
شومارانه‌ی که له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا له
زه‌مینه‌ی گۆڕانکاری له‌قاڵبه ئه‌ده‌بی و
هونه‌رییه‌کان، گۆرانکاری میدیا بیستراوو
بینراوو کۆمپیوته‌ری یه‌کان و په‌ره‌پێدانی
مه‌یدانه جیاجیاکانی هه‌ڵسووڕانی که‌لتووری
دا، ڕووی داوه، له‌پله‌ی یه‌که‌مدا، مه‌یدانی
داوه به بۆمبارانکردنی هه‌موو ڕۆژه‌ی
کۆمه‌ڵانی ملیۆنیی خوڵک به بیروباوه‌ڕه
بۆرژواییه‌کان، له‌شکڵ و شێوه‌ی کاریگه‌رترو
ئاڵۆزتر‌و ههمهڕهنگتردا. سه‌رهه‌ڵدانی
هۆیه‌کانی په‌یوندی گشتی و ئه‌نفۆرماتیکی و
تۆڕه‌کانی ڕادیۆو ته‌له‌فزیۆنی فه‌زائی له‌دوو
ده‌یه‌ی دواییدا، کهکۆکردنهوهو
گواستنه‌وه‌ی خێرای زانیاری‌یان له‌سه‌رانسه‌ری
جیهاندا زۆر ئاسان کردۆته‌وه، به‌ده‌ستی
بۆرژوازییه‌وه بوونه‌ته داموده‌زگای
زه‌به‌لاحی په‌خشکردنی زانیاری شێوێنراوو
داسه‌پاندنی بیروباوه‌ڕو هه‌ڵخڕاندنی خه‌ڵکی
له ئاستێکی سه‌دان ملیۆنیدا. میدیا‌و
پیشه‌سازیی نمایش، که‌خۆیان له پڕقازانجترین
قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌کانی جموجۆڵی سه‌رمایه‌ن،
به‌شێکی زۆر له ئه‌رکه ته‌قلیدییه‌کانی
دامه‌زراوی خێزان و ده‌زگا دینییه‌کان و
ته‌نانه‌ت ئۆرگانه‌کانی سه‌رکوتیان
له‌کۆمه‌ڵگادا گرتۆته ئه‌ستۆو ڕۆژ له‌دوای
ڕۆژ ده‌ورێکی زیاتر ده‌بینن له پاراستنی ئه‌م
هاوسه‌نگییه ئایدۆڵۆژییهی له کۆمه‌ڵگادا
هه‌یه، له‌گواستنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو
مه‌عنه‌ویات و ئه‌خلاقییاتی زا‌ڵ بۆ نێو
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، له‌پاوانکردنی فیکریی و
له‌قاڵبدانی مێشکیان، له به‌تاک خستنه‌وه‌و
تۆقاندنیان و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕو
بۆچوونه ڕه‌خنه‌گرانه‌کان له کۆمه‌ڵگادا.
ئه‌م دامهزراوانهو ئه‌م شێوه مۆدێرنانه‌ی
پاوان‌کردنی فیکریی و که‌لتووریی کۆمه‌ڵگا،
کۆڵه‌که‌یه‌کی سه‌ره‌کی سه‌قامگیریی سیاسی
کۆمه‌ڵگای بۆرژواییه، به‌تایبه‌ت له
هه‌لومه‌رجی قه‌یران و بێ ئاسۆیی و
به‌رزبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گشتی دا.
خه‌بات له دژی بیروباوه‌ڕو دیدو بۆچوون و
ئه‌خلاقییاتی زا‌ڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا،
لایه‌نێکی هه‌میشه‌یی خه‌باتی چینایه‌تی
کرێکاران و ئه‌رکێکی گرنگی بزووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیستیی کرێکاری بووه.
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی و
کۆمۆنیزم
کۆمه‌ڵگای ئازادی کۆمۆنیستی
بهسهرهنجدانێکی کورت ئه‌وه ده‌رئه‌که‌وێت
که‌چۆن جیهانی سه‌رمایه‌داری جیهانێکی
لنگه‌وقوچه. په‌یوه‌ندی نێوان کاڵاکان
ده‌بێته بناغه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان
ئینسانه‌کان. هه‌وڵ و کۆششی گه‌وره‌و گران و
هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌شه‌رییه‌تێک که کار ده‌کات و
جیهان ده‌خوڵقینێ، خۆی له‌ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژ
له‌ڕۆژ زیاتری سه‌رمایه به‌سه‌ر وجودی ئه‌ودا
ده‌بینێته‌وه. مه‌به‌ست له چالاکی ئابووری،
به‌رهه‌مهێنانی پێداویستییه‌کانی ئینسانه‌کان
نییه، به‌ڵکو قازانج هێنانه بۆ سه‌رمایه.
گه‌شه‌ی ههمووڕۆژهی ته‌کنه‌لۆژی و
مه‌عریفه‌ی زانستی و هونه‌ریی که‌کلیلی
به‌خته‌وه‌ری و خۆشگوزه‌رانی ئینسانه، له‌م
نیزامه‌دا ده‌بێته مایه‌ی بێ‌کاری و بێ به‌شیی
هه‌رچی زیاتری سه‌دان ملیۆن کرێکار. له
جیهانێکدا که سه‌ره‌نجام له‌سه‌ر شانی
هاوکاری و هه‌وڵی به‌کۆمه‌ڵ بیناکراوه،
ڕکه‌به‌رایه‌تی حوکمڕانی ده‌کات. ئازادی
ئابووری فه‌رد په‌رده‌یه‌که بۆ داپۆشینی
ناچاریی هه‌موو ڕۆژه‌ی بۆ ئاماده‌بوون
له‌بازاڕی کاردا، ئازادی سیاسی فه‌رد، بێ مافی
و بێ ده‌ورییه سیاسییه واقعییه‌که‌ی
ده‌شارێته‌وه‌و مه‌شروعییه‌ت به ده‌وڵه‌ت و
حوکمڕانیی سیاسی چینی سه‌رمایه‌دار ده‌دات.
یاسا، ئیراده‌و به‌رژه‌وه‌ندیی چینی
ده‌سه‌ڵاتداره که به‌شێوه‌ی ڕێوشوێنێک بۆ
هه‌مووان داڕێژراوه. له عه‌شق و
ئینسانییه‌ته‌وه تا ماف و دادوه‌ری،
لههونهرو ئه‌فراندنه‌وه تا زانست و
حه‌قیقه‌ت، مه‌قوله‌یه‌ک له‌جیهانی
سه‌رمایه‌داریدا په‌یدا نابێت که مۆری ئه‌م
لنگهوقوچییهی پێوه نه‌بێت.
ئه‌م دنیا لنگه‌وقوچه ده‌بێ له‌سه‌ر پێی خۆی
دابنرێته‌وه. ئه‌مه ئه‌رکی کۆمۆنیزمی
کرێکارییه. ئه‌مه ئامانجی شۆڕشی کۆمۆنیستیی
چینی کرێکاره.
ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی شۆرشی کۆمۆنیستی
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تییه
به‌سه‌ر هۆیه‌کانی کار‌و بهرههمهێنانداو
کردنێتی به موڵکی گشتیی هه‌موو کۆمه‌ڵگا.
شۆرشی کۆمۆنیستی کۆتایی به‌دابه‌شبوونی
چینایه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌هێنێ و نیزامی کرێ
گرته‌یی له‌نێو ده‌بات. بازاڕ‌و ئاڵووێری
کاڵایی و پاره له‌نێو ده‌چن. به‌رهه‌مهێنان
له‌پێناو پڕکردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌کانی
هه‌موو جه‌ماوه‌ر بۆ خۆشگوزه‌رانیی هه‌رچی
زیاتری هه‌موو ئینسانه‌کان، جێگای
به‌رهه‌مهێنان له‌پێناو قازانج ده‌گرێته‌وه.
کار، که له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا بۆ
زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری جه‌ماوه‌ر ته‌قه‌لایه‌کی
ناچاریی و کوێرانه‌و تاقه‌ت پڕوکێنه
له‌پێناوی به‌رێوه‌چوونی گوزه‌راندا، جێگای
خۆی ده‌دات به هه‌ڵسووڕانی خوڵقێنه‌رانه‌و
ئاره‌زوومه‌ندانه‌و ئاگاهانه‌ی جه‌ماوه‌ر بۆ
هه‌رچی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی ژیانی ئینسانی.
هه‌رکه‌سێک، به‌وپێیه‌ی که ئینسانه‌و چاوی
به کۆمه‌ڵگای ئینسانی هه‌ڵهێناوه،
به‌یه‌کسان له‌هه‌موو نیعمه‌ته‌کانی ژیان و
به‌روبومی کۆششی هاوبه‌ش به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت.
هه‌ر که‌سێک به‌پێی توانای و بۆ هه‌رکه‌سێک
به‌پێی پێویستییه‌کانی، ئه‌مه بنه‌مایه‌کی
سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستییه.
نه‌ته‌نها دابه‌شبوونی چینایه‌تی، به‌ڵکو
دابه‌شبوونی پیشه‌یی ئینسانه‌کانیش
له‌نێوده‌چێت. هه‌موو مه‌یدانه‌کانی
هه‌ڵسووڕانی خوڵقێنه‌رانه به‌ڕووی هه‌موواندا
ده‌کرێته‌وه. شکۆفایی هه‌ر تاکێک ده‌بێته
مه‌رجی شکۆفایی کۆمه‌ڵگا. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی
کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانییه. سنووره میللی و
نیشتمانی یه‌کان ده‌سڕێنه‌وه‌و ناسنامه‌ی
جیهانداگری ئینسانی جێگای ده‌گرێته‌وه.
کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی کۆمه‌ڵگایه‌که بێ دین،
بێ خورافه، بێ ئایدۆلۆژی و بێ کۆت و زنجیری
نه‌رێت و ئه‌خلاقییاته کۆنه‌کان به‌سه‌ر
ئه‌ندێشه‌ی ئازادی ئینسانه‌کانه‌وه.
له‌نێوچوونی چینه‌کان و ململانێی چینایه‌تی،
ده‌وڵه‌ت ده‌کاته دیارده‌یه‌کی زیاده.
له‌کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستیدا ده‌وڵه‌ت
ده‌پوکێته‌وه. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی
کۆمه‌ڵگایه‌که بێ ده‌وڵه‌ت. کاروباری
به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگا له‌که‌ناڵی
هه‌ره‌وه‌زو هاوبیری و په‌یوه‌ندی گرتن و
بڕیاردانی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌ندامانی
کۆمه‌ڵه‌وه یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه.
به‌م جۆره کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی بۆ یه‌که‌مین
جار ئامانجی ئازادی و یه‌کسانی ئینسانه‌کان
به‌مانای واقعی ووشه‌که وه‌دی دێنێ. ئازادی،
نه‌ته‌نها له‌سته‌م و سه‌رکوتی سیاسی، به‌ڵکو
له ناچاریی و یه‌خسیربوونی ئابووری و
ئه‌ساره‌تی فیکریی. ئازادی له
موماره‌سه‌کردنی لایه‌نه جیاجیاکانی ژیاندا‌و
له شکۆفایی توانای خوڵقێنه‌رانه‌و سۆزه
پیرۆزه ئینسانی یه‌کاندا. یه‌کسانی،
نه‌ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر یاسادا، به‌ڵکو له
به‌هره‌مه‌ند بوون له ئیمکاناته ماددی و
مه‌عنه‌وی یه‌کانی کۆمه‌ڵگادا. یه‌کسانیی
پله‌و به‌های هه‌مووان له‌به‌رامبه‌ر
کۆمه‌ڵگادا.
کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی شاری خۆشبه‌ختیی و
ئاواتێکی خه‌یاڵیی نییه. هه‌موو مه‌رجه‌کانی
پێکهاتنی نیزامێکی به‌م جۆره، له‌هه‌ناوی
هه‌رئه‌م جیهانه حازروبزرهی سه‌رمایه‌داریدا
هه‌ر ئێستا فه‌راهه‌م کراون. توانای زانستیی،
ته‌کنه‌لۆژی و به‌رهه‌مهێنانی ئینسانی ئه‌مڕۆ
هێنده ئه‌بعادێکی مه‌زنی په‌یداکردووه که
داڕشتنی کۆمه‌لگایه‌ک له‌پێناو پڕکردنه‌وه‌ی
پێداویستییه‌کان و دابینکردنی ئاسایشی
هه‌موواندا به‌ته‌واوی له‌توانادایه. شۆڕشه
ئه‌لکترۆنیک و ئهنفۆرماتیکهکانی ده‌یه‌کانی
ئه‌م دواییه‌و گۆڕانکاری سه‌رسوڕهێنه‌ر له
هۆیه‌کان و شێوازه‌کانی په‌یوه‌ندی گرتن و
گه‌یاندنی بیستراوو بینراوی زانیاری‌دا،
بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانی و به‌شداریی
هه‌مووان له‌داڕشتن و به‌رنامه‌ڕێژی و
ڕاپه‌ڕاندنی کاروباره جۆراوجۆره‌کانی
کۆمه‌ڵگای زیاتر له هه‌میشه مه‌یسه‌ر
کردووه. به‌شێکی زه‌به‌لاح له‌م توانای
به‌رهه‌مهێنانه هه‌ر ئێستاکه، یان به‌شێوه‌ی
جۆراوجۆر به‌فیڕۆ ده‌درێت وه‌یان به‌ئه‌نقه‌ست
ده‌کرێته سه‌روکاری به‌رگرتن به خستنه‌گه‌ڕی
ئه‌م ئیمکاناته له پێناو پڕکردنه‌وه‌ی
پێداویستی یه‌کانی به‌شه‌ردا. به‌ڵام سه‌رباری
هه‌موو زهبهلاحییهکی ئیمکاناتی ماددی
کۆمه‌ڵگا، کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵگای
کۆمۆنیستی هێزی خۆلقێنهرو زیندووی ئه‌و
میلیارده‌ها ئینسانه‌یه که‌له ئه‌ساره‌تی
چینایه‌تی، له کۆیلایه‌تی به‌کرێ،
لهئهسارهتی مه‌عنه‌وی و له خۆبێگانه‌بوون
ولهسووکاییهتییهک که ئه‌م نیزامه‌ی ئێستا
به‌سه‌ریانیدا ده‌سه‌پێنێ ڕزگار ده‌بن.
ئینسانی ئازاد، زامنی وه‌دیهاتنی کۆمه‌ڵگای
کۆمۆنیستییه.
سه‌رمایه‌داری خۆی ئه‌و هێزه مه‌زنه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی داوه‌ته‌ده‌ر که ده‌توانێ
ئه‌م ئاسۆ ڕزگاریبه‌خشه به‌کرده‌وه وه‌دی
بێنێ. توانای سهرسوڕهینهرانهی سه‌رمایه
که به‌پانایی جیهاندا بڵاوبۆته‌وه،
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی توانای چینێکی کریکاری
جیهانییه. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی به‌ره‌نجامی
شۆڕشی کرێکارییه بۆ کۆتایی هێنان به‌نیزامی
کۆیلایه‌تی به‌کرێ به‌م پێیه شۆڕشی کرێکاری
شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه که به‌ناچاری هه‌موو
بنج‌و بنه‌وانی په‌یوه‌ندییه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان هه‌ڵده‌ته‌کێنێ. چینی کرێکار،
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو چینه ژێرده‌سته‌کانی
مێژووی ڕابردووی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری، ناتوانێ
ئازاد ببێت بێ ئه‌وه‌ی که هه‌موو
به‌شه‌رییه‌ت ئازاد بکات. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی
یۆتۆپیا نییه، به‌ڵکو به‌ره‌نجام و ئامانجی
خه‌باتی چینێکی مه‌زنی کۆمه‌ڵایه‌تییه له‌دژی
سه‌رمایه‌داری. خه‌باتێکی زیندوو و واقعی و
ڕۆژانه، که‌ته‌مه‌نی به‌ئه‌ندازه‌ی ته‌مه‌نی
خودی کۆمه‌ڵگای بۆرژواییه.
شۆڕشی پرۆلیتاری و حکومه‌تی کرێکاری
قسه‌که‌ران و بیرمه‌ندانی بۆرژوا، مارکسیزم و
کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌وه تاوانبار ده‌که‌ن
کهجاڕ بۆ پیاده‌کردنی توندوتیژی و
زه‌بروزه‌نگ ده‌دات له پێناو گه‌یشتن به
ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆیدا.
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌وه خودی
نیزامی بۆرژواییه که‌له بنه‌ڕه‌ته‌وه
له‌سه‌ر زه‌بروزه‌نگی سازماندراو دامه‌زراوه.
زه‌بروزه‌نگ له‌دژی گیان و له‌شی ئینسانه‌کان،
زه‌بروزه‌نگ له‌دژی سۆز‌و بیر‌و زه‌ینیان،
زه‌بروزه‌نگ له‌دژی ئومێد‌و هه‌وڵی ئه‌وان
له‌پێناو باشکردنی ژیان و دنیای خۆیاندا.
نیزامی کاری کرێگرته، واته ناچار کردنی
هه‌موو ڕۆژه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگا
به فرۆشتنی توانای جسمیی خۆیان به‌که‌سانی
دیکه له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی ژیانیاندا، خۆی
سه‌رچاوه‌و جه‌وهه‌ری هه‌موو زه‌بروزه‌نگه
زاتییه‌کانی ئه‌م نیزامه‌یه. ژنان، کرێکاران،
مناڵان، به‌ساڵاچووان، خه‌ڵکی ناوچه بێ به‌ش
و دواکه‌تووه‌کانی جیهان، هه‌ر که‌سێک که
داوای مافێک ده‌کات و له‌دژی سته‌مێک ڕاست
ده‌بێته‌وه، وه‌هه‌رکه‌س و هه‌موو که‌سێک که
له‌م کۆمۆڵگایهدا مۆری ئه‌م یان ئه‌و
"که‌مینه"نراوه بهنێوچاوانییهوه،
قوربانیی ڕاسته‌وخۆو هه‌موو ڕۆژه‌ی
زه‌بروزه‌نگی بێ په‌رده‌ی ئه‌م نیزامه‌ن.
شه‌ڕو کۆمه‌ڵ کوژی، له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌هۆی
کێبه‌رکێی سه‌رمایه‌کان و جه‌مسه‌ره
ئابوورییه‌کانه‌وه، له‌م نیزامه‌دا
مه‌ودایه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ری په‌یدا کردووه.
ته‌کنه‌لۆژیای چه‌که نابودکهرو کۆمه‌ڵ
کوژه‌کان چه‌ند ئه‌وه‌نده له ته‌کنه‌لۆژیای
به‌رهه‌مهێنان پێشکه‌وتووتره. جبه‌خانه‌ی
بۆرژوازی له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا
ئه‌وه‌نده زۆره که‌به‌شی نابودکردنی چه‌ندین
و چه‌ند جاره‌ی هه‌موو گۆی زه‌وی ده‌کات.
ئه‌مه نیزامێکه که چه‌که ترسناکه ئه‌تۆمی
و کیمیاییه‌کانی به‌کرده‌وه له‌دژی کۆمه‌ڵانی
خه‌لک به‌کارهێناوه. سه‌ره‌نجامیش سه‌رباری
هه‌موو ئه‌مانه، کۆمه‌ڵگای بۆرژوایی ده‌توانێ
شانازی بهپێشڕهوییه
سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانییه‌وه بکات له‌بواری
کردنی تاوان و کوشتن و ده‌ستدرێژی و
په‌لاماردان به مه‌سه‌له‌یه‌کی ئاسایی و
هه‌موو ڕۆژه له ژیانی تێکڕای خه‌ڵکی دا.
ئایا ده‌کرێ نیزامێکی به‌م چه‌شنه به‌بێ
په‌نابردنی خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش بۆ
زه‌بروزه‌نگ، له‌سه‌ر ڕێگای ڕزگاریی ئینسان و
بنه‌بڕکردنی هه‌تاهه‌تایی توندوتیژی
وه‌لابنرێت؟ له‌هیچ گۆشه‌یه‌کی تیۆری
کۆمۆنیزمدا، به‌کاربردنی زه‌بروزه‌نگ
به‌به‌شێکی جیانه‌کراوه‌و زاتیی شۆرشی کرێکاری
دانه‌نراوه. به‌ڵام هه‌رکه‌سێک که بڕێک ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه بناسێ دان به‌وه‌دا ده‌نێ که
چینی ده‌سه‌ڵاتدار به‌خۆشی خۆی له‌به‌رانبه‌ر
ئیراده‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری کۆمه‌ڵگا بۆ
گۆڕینی ئه‌م نیزامه ناکشێته‌وه. ئه‌گه‌ر
به‌رگری کردن له‌قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی
ڕۆژانه‌ی بۆرژوازی ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت و
ده‌زگاکانی سه‌رکوته. ئه‌وه هیچ قسه‌ی تیا
نییه که به‌رگری کردن له‌خودی مانه‌وه‌ی
سه‌رمایه‌داری و خاوه‌ندارێتی بۆرژوایی
فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ئه‌وان پێکده‌هێنێ. ئه‌گه‌ر
خواستی زیادکردنی کرێ یان ئازادی به‌یان له‌م
کۆمه‌ڵگایه‌دا پێی ده‌وڵه‌ت و پۆلیس و سوپا
دێنێته ناوه‌وه، ده‌کرێ ئه‌وه پێشبینی
بکرێت که کۆشش بۆ ده‌ستکۆتاکردنی ئابووری و
سیاسی بۆرژوازی ده‌بێ له‌گه‌ڵ چ کاردانه‌وه‌و
به‌رگرییه‌کی زهبروزهنگاویدا به‌ره‌وڕوو
بێته‌وه. زه‌بروزه‌نگی بۆرژوازی و
ده‌وڵه‌ته‌که‌ی له‌دژی شۆڕشی کرێکاری، له‌دژی
ئیراده‌ی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵکی که
له‌ژێر ئاڵای چینی کرێکاردا له‌پێناو
به‌رپاکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ‌دا ده‌خرۆشێن،
مه‌سه‌له‌یه‌که که له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه
حه‌تمییه.
شۆڕشی کرێکاری ده‌بێ ده‌وڵه‌تی بۆرژوایی
بڕوخێنێ. مقاوه‌مه‌تی بۆرژوازی له‌به‌رامبه‌ر
شۆڕش و به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئیشتراکی
بوونه‌وه‌ی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا،
ته‌نانه‌ت پاش تێکشکاندنی ده‌سه‌ڵاته
ده‌وڵه‌تی یه‌که‌شی هه‌ر درێژه‌ی ده‌بێت. له‌م
ڕووه‌وه پێکهێنانی حکومه‌تێکی کرێکاری
که‌ئه‌م مقاوه‌مه‌ته پووچه‌ڵ بکاته‌وه‌و
فه‌رمانی شۆرش به‌جێ بێنێ، مه‌سه‌له‌یه‌کی
چاره‌نووس سازه. حکومه‌تی کرێکارییش، وه‌کو
هه‌ر حکومه‌تێکی دیکه، حکومه‌تێک نییه
له‌سه‌رووی کۆمه‌ڵگاو چینه‌کانه‌وه. به‌ڵکو
حکومه‌تێکی چینایه‌تییه. به‌ڵام ئه‌م
حکومه‌ته، که هه‌ر له‌به‌رئه‌مه له تیۆری
مارکسیزمدا به دیکتاتۆری پرۆلیتاریا ناوزه‌د
کراوه، ده‌وڵه‌تی زۆرینه‌ی چه‌وساوه‌ی
کۆمه‌ڵگایه بۆ داسه‌پاندنی حوکمی ئازادی و
یه‌کسانی ئینسانه‌کان به‌سه‌ر چینه
چهوسێنهرهکانداو بۆ زا‌ڵ بوون به‌سه‌ر هه‌وڵ
و ته‌قه‌لاو پیلانه‌کانیاندا. له‌ڕووی شکڵ و
شێوه‌وه، حکومه‌تی کرێکاری ده‌وڵه‌تێکی
ئازاده که بڕیاردان و پیاده‌کردنی ئیراده‌ی
ڕاسته‌وخۆی جه‌ماوه‌ری به‌رینی کرێکار‌و
زه‌حمه‌تکێش له کۆمه‌ڵگادا سازمان ده‌دات.
حکومه‌تی کرێکاری به‌پێی ماهییه‌ته‌که‌ی خۆی
حکومه‌تێکی ڕاگوزاره که بهوهدیهێنانی
ئامانجه‌کانی شۆڕش زه‌روره‌تی بوونی خۆی
له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌پووکێته‌وه.
حیزب و ئه‌نته‌رناسیۆنالی کۆمۆنیستیی
چینی کرێکار
مه‌رجێکی هه‌ره‌گرنگی قه‌واره‌گرتن و
سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆمه‌لایه‌تی چینی کرێکار،
پێکهاتنی حیزبه کۆمۆنیستییه کرێکارییه‌کانه
که ئاسۆیه‌کی له‌م چه‌شنه بخه‌نه به‌رده‌م
چینی کرێکار‌و هێزی ئه‌م چینه له‌م خه‌باته‌دا
ئاماده‌و ڕابه‌ری بکه‌ن. ئه‌م حیزبانه که
به‌ر له هه‌رشتیک ده‌بێ ڕێکخراوی
یه‌کگرتووکردنی هۆشیارترین و هه‌ڵسوڕاوترین
ڕابه‌رانی خه‌باته کرێکارییه‌کان بن، ده‌بێ
له ووڵاته جیاجیاکاندا پێک بێن.
سه‌رمایه‌داری نیزامێکی جیهانییه، چینی
کریکار چینێکی جیهانییه کێشمه‌کێشی چینی
کرێکار له‌گه‌ڵ بۆرژوازیدا کێشمه‌کێشێکی
ههمهڕۆژهیه له ئاستێکی جیهانیدا،
هه‌روه‌ها سۆسیالیزم ئه‌لته‌رناتیڤێکه
که‌چینی کرێکار ده‌ینێته به‌رده‌م هه‌موو
به‌شه‌رییه‌ت. بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی
کرێکارییش ده‌بێ له‌ئاستێکی جیهانیدا
ڕێکخراوبێت. پێکهێنانی ئه‌نته‌رناسیۆنالێکی
کۆمۆنیستیی کریکاری، وه‌کو ناوه‌ندی یهکخهرو
ڕابهریکهری خه‌باتی جیهانیی چینی کرێکار
له‌پێناو سۆسیالیزمدا، ئه‌رکی ده‌موده‌ستی
به‌شه جیاجیاکانی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار‌و
هه‌موو حیزبه کۆمۆنیسته کرێکارییه‌کانه له
ووڵاته جیاجیاکاندا.
کۆمۆنیزمی کرێکاری و کۆمۆنیزمی
بۆرژوایی
مارکسیزم و کۆمۆنیزم له‌به‌شی هه‌ره‌زۆری
سه‌ده‌ی بیسته‌مدا قورساییه‌کی مه‌زنیان
هه‌بوو له‌ناو بزووتنه‌وه جۆراوجۆره
ناڕه‌زایه‌تی و ڕیفۆرمیستییه‌کانی جیهانی
سه‌رمایه‌داریدا. هه‌مه‌گیریی و قووڵیی
ئه‌ندێشه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی مارکس و
ئینسانییه‌ت و یه‌کسانیخوازیی قووڵی مارکسیزم
له‌لایه‌ک، وه‌له‌لایه‌کی تر بره‌وی عه‌مه‌لیی
بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی کرێکاری، به‌تایبه‌ت
به به‌رپابوونی شۆڕشی کرێکاری 1917 له‌ڕوسیا
که کۆمۆنیزمی کرده چرای ئومێدی سه‌دان ملیۆن
کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا،
ئه‌مانه بوونه هۆی ئه‌وه‌ی که زۆرێک له
بزووتنه‌وه غه‌یره کرێکارییه‌کان و ته‌نانه‌ت
غه‌یره سۆسیالیستییهکانیش به‌درێژایی
سه‌ده‌ی بیسته‌م ناوی کۆمۆنیست و مارکسیست
به‌خۆیانه‌وه بلکێنن. زۆربه‌ی ئه‌م
بزوتنه‌وانه خزمایه‌تییه‌کی ئه‌وتۆیان
له‌گه‌ڵ ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمۆنیزم و
مارکسیزمدا نه‌بوو و ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی خوازیاری
کۆمه‌ڵێک ڕیفۆرم و وورده ئاڵوگۆڕ بوون
له‌چوارچێوه‌ی خودی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا.
کۆمۆنیزم ئه‌و ناونیشانه بوو که بزوتنه‌وه‌ی
سۆسیالیستی کرێکاری له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا
بۆ خۆجیاکردنه‌وه له سۆسیالیزمی غه‌یره
شۆڕشگێڕ‌و هه‌ندێ جار ته‌نانه‌ت
کۆنه‌په‌رستانه‌ی چینه‌کانی تر، خۆی پێ
ناوزه‌د کردبوو. به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا
ئه‌وه خودی ناونیشانی کۆمۆنیزم بوو که
که‌وتبووه به‌ر ده‌ستدرێژی چینه‌کانی دیکه‌و
به کرده‌وه مانا جیاکه‌ره‌وه‌که‌ی خۆی
له‌ده‌ست دا. له‌ژێر ناونیشانی گشتیی
کۆمۆنیزمدا، کۆمه‌ڵێک ڕه‌وت و مه‌یلی
کۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر سه‌ریان هه‌ڵدا کهنه
له تێڕوانین و بهرنامهداو نه له‌پێگه
کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییه‌کانیاندا، هیچ
خزمایه‌تییه‌کیان له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزمی کرێکاری و
مارکسزمدا نه‌بوو. چه‌ند لقێکی ئه‌م
کۆمۆنیزمه غه‌یره کرێکارییه، وه
له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موویاندا کۆمۆنیزمی بۆرژوایی
جه‌مسه‌ری سۆڤێت، له‌به‌شی هه‌ره‌زۆری سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا به‌کرده‌وه بوون به لانکه‌ی
سه‌ره‌کی و ڕه‌سمیی کۆمۆنیزم و کۆمۆنیزمی
کریکارییان به‌ره‌و که‌نارو ته‌ریک
که‌وتنه‌وه پاڵ پێوه‌نا.
گرنگترین ڕه‌وتی کۆمۆنیزمی بۆرژوایی
له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به به‌لاڕێدا بردن و
دواتر شکست پێ هێنانی شۆڕشی کرێکاری له ڕوسیا
قه‌واره‌ی گرت. بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی کرێکاری
به‌ڕابه‌رایه‌تی حیزبی به‌لشه‌فیک توانی
له‌شۆڕشی ئوکتۆبه‌ردا ده‌ساڵاتی ده‌وڵه‌تیی
چینه دهساڵاتدارهکان تێک بشکێنێ،
حکومه‌تێکی کرێکاری به‌رپا بکات و ته‌نانه‌ت
هه‌وڵ و ته‌قه‌لا سه‌ربازییه ڕاسته‌وخۆکانی
کۆنه‌په‌رستیی شکست خواردوو بۆ گێڕانه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی خۆی پووچه‌ڵ بکاته‌وه. به‌ڵام
سه‌رباری ئه‌م سه‌رکه‌وتنه سیاسییه، چینی
کرێکاری ڕوسیا سه‌ره‌نجام نه‌یتوانی گۆڕانکاری
له بنه‌مای په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی
ڕووسیادا پێکبهێنێ، واته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
نیزامی کرێگرته‌یی و ئیشتراکی کردنی هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان. له‌نیوه‌ی دووه‌می ده‌یه‌ی
بیستدا له‌جه‌رگه‌ی گوشاری توندی ئابووریی پاش
جه‌نگ و شۆڕش، وه له نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی
ڕۆشن بۆ گۆڕینی سۆسیالیستییانه‌ی په‌یوه‌ندییه
ئابووریه‌کاندا، دیدی ناسیۆنالیستی به‌سه‌ر
سیاسه‌ت و ڕێبازی ئابووری حیزب و بزووتنه‌وه‌ی
چینی کرێکاری ڕوسیادا زا‌ڵ بوو. ئه‌وه‌ی
له‌سه‌رده‌می ستالین‌دا ڕوویدا نه‌ک بنیاتنانی
سۆسیالیزم، به‌ڵکو سازدانه‌وه‌ی ئابووری میللی
سه‌رمایه‌داری بوو له ڕوسیادا له‌سه‌ر
بنچینه‌ی مۆدێلێکی ده‌وڵه‌تی و چاودێری کراو.
له‌جیاتی ئامانجی خاوه‌ندارێتی هاوبه‌ش و
ئیشتراکی، خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تیی به‌سه‌ر
هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا به‌رقه‌رار بوو.
کرێ و پاره‌و نیزامی کاری به‌کرێ هه‌روا
مانه‌وه. ناکامیی چینی کرێکاری ڕوسیا
لهوهدیهێنانی شۆڕشێک به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه
ئابوورییه‌کاندا ، بووه مایه‌ی شکستی
سه‌رتاپای شۆڕشی کرێکاری. چینی کرێکار
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌ده‌ست دا. له‌جیاتی
حکومه‌تی کرێکاری، ده‌وڵه‌تێکی تازه بابه‌تی
بۆرژوایی، بهبۆرۆکراسی و داموده‌زگایه‌کی
سه‌ربازیی زه‌به‌لاحه‌وه که‌له‌سه‌ر
ئابوورییه‌کی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی
دامه‌زرابوو، له ڕوسیا سه‌ری هه‌ڵدا.
ئه‌م مۆدێله ده‌وڵه‌تییه بووه ئه‌لگۆی
ئابووری ئه‌و جه‌مسه‌ره به‌ناو کۆمۆنیستییه‌ی
که به له‌باربردنی شۆڕشی کرێکاری ئۆکتۆبه‌ر
له ئاستی جیهانیدا خۆی نواند.
ده‌وڵه‌تگه‌رایی ئابووری و ده‌ستبردن بۆ
جێگرتنه‌وه‌ی میکانیزمی بازاڕ به به‌رنامه‌و
بڕیاره ئیدارییه‌کان، ڕاده‌یه‌ک لههاوسهنگ
کردنه‌وه‌ی سامان و دابینکردنی لانی که‌مێک
له‌خزمه‌تگوزارییه خۆشگوزه‌رانییه‌کان و
بیمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ هه‌مووان، ئه‌مه
هه‌موو ناوه‌ڕۆکه به‌ناو سۆسیالیستییه‌که‌ی
کۆمۆنیزمی بۆرژوایی یه‌کێتی سۆڤێت و بلۆکی
ڕۆژهه‌ڵات بوو.
به‌ڵام سۆڤێت ته‌نها چاوگی قه‌واره‌گرتنی
کۆمۆنیزمی بۆرژوایی نه‌بوو له‌م سه‌ده‌یه‌دا
له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا چه‌ند لقێک له
کۆمۆنیزمی غه‌یره کرێکاری سه‌ریان هه‌ڵدا،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له هه‌ندێ شتی
بنه‌ڕه‌تیدا له‌گه‌ڵ تێڕوانینی ئابووریی
کۆمۆنیزمی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتدا یه‌کیان
ده‌گرته‌وه، واته له له‌قه‌ڵه‌مدانی
ده‌وڵه‌تگه‌رایی ئابووری به سۆسیالیزم و
هێشتنه‌وه‌ی نیزامی کرێگرته‌یی، به‌ڵام له
دیدگای جۆراوجۆری وه‌ک دیموکراسی،
ناسیۆنالیستی، ئومانیستی و مۆدێرنیستییه‌وه
ده‌ستیان دایه ڕه‌خنه‌گرتن له ئه‌زموونی
سۆڤێت و له‌م بلۆکه دوورکه‌وتنه‌وه.
مارکسیزمی ڕۆژئاوایی، ئۆرۆکۆنیزم، چه‌پی نوێ و
لقه جیاجیاکانی تروتیسکیزم له‌ڕه‌وته
به‌رجه‌سته‌کانی کۆمۆنیزمی غه‌یره کرێکاری
بوون له‌ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا. له ووڵاتانی
دواکه‌وتوو و ژێرده‌سته کۆنه‌کاندا
ناسیۆنالیزم و بۆچوونه دژی ئیستعمارییه‌کانی
بۆرژوازی و وورده بۆرژوازی و جاروبار
بزوتنه‌وه ئه‌رزی و جوتیارییه‌کان بوونه
بنه‌مای جۆرێکی تازه له کۆمۆنیزمی "جیهان
سێیه‌می". سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، سه‌نعه‌تی
کردن و پێشخستنی خێرای ئابووری میللی به‌پێی
مۆدێلێکی ده‌وڵه‌تیی و به‌رنامه‌ڕێژی کراو،
ده‌رچوون له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاشکرای
هێزه ئهمپریالستییهکان و جاروبار ته‌نانه‌ت
زیندووکردنه‌وه‌ی نه‌رێت و میراتی که‌لتووریی
کۆنی خۆجێیی له‌به‌رامبه‌ر مۆدێرنیزم و
که‌لتووری ڕۆژئاواییدا، ناوه‌ڕۆکی ئه‌م جۆره
کۆمۆنیزمه‌ی پێکده‌هێنا. نموونه‌ی
به‌رجه‌سته‌ی کۆمۆنیزمی جیهان سێیه‌میی،
ماویزم و کۆمۆنیزمی چینی بوو، که
کاریگه‌رییه‌کی قووڵی له‌سه‌ر تێڕوانین و
سیاسی ڕه‌وته به‌ناو کۆمۆنیستییه‌کانی
ووڵاتانی دواکه‌وتوو دانابوو.
به‌ره‌نجامی سه‌رهه‌ڵدانی ڕه‌وته
جۆراوجۆره‌کانی کۆمۆنیزمی غه‌یره کرێکاری
له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ته‌ریك که‌وتنه‌وه‌و
پاشه‌کشه‌ی به‌رچاوی کۆمۆنیزمی کرێکاری و
مارکسیزم بوو. یه‌که‌م، ئامانجه
بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سۆسیالیزمی کرێکاری و
لایه‌نه جیاجیاکانی تیۆری مارکسیزم پێ به‌پێی
ناوه‌ڕۆکه غه‌یره
سۆسیالیستی و غه‌یره کرێکارییه‌کانی ئه‌م
بزووتنه‌وانه که‌وتنه به‌ر پێداچوونه‌وه‌و
به‌لێکدانه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی و ئه‌م لادانانه
به فراوانی جیهاندا وه‌کو مارکسیزم و
کۆمۆنیزم ناسێنران. دووه‌م، چه‌قی قورسایی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینایه‌تی کۆمۆنیزمی سه‌ده‌ی
بیسته‌م له‌ناو چینی کرێکاره‌وه گوێزرایه‌وه
بۆ ناو ڕشته‌یه‌کی فراوان له توێژه غه‌یره
کرێکارییه‌کان. له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و وڵاته
پیشه‌سازییه پێشکه‌وتووه‌کاندا ڕوناکبیران و
خوێنکاران و قوتابیانی زانکۆ‌و به‌شه
ڕیفۆرمیسته‌کانی خودی چینی بۆرژوا بوونه
لانکه‌ی سه‌ره‌کی قه‌واره‌گرتن و خۆنواندنی
ڕه‌وته کۆمۆنیستییه‌کان. له وڵاته
دواکه‌وتووه‌کانیشدا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه،
جوتیارانی نه‌دار، وورده بۆرژوازی ناڕازی و
له‌هه‌مووانیش زیاتر بۆرژوازی ناسیونالیست و
سهنعهتگهراو تامه‌زرۆی گه‌شه‌سه‌ندنی
ئابووری میللی، پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمۆنیزمی
غه‌یره کرێکارییان پێکهێنا.
له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی ته‌قلیدێکی ڕیشه‌داری
کۆمۆنیزمی کرێکاریدا، چینی کرێکار به‌کرده‌وه
بۆ ده‌یان ساڵ توانای خۆنواندنی سیاسی
سه‌ربه‌خۆو به‌هێزی له چوار گۆشه‌ی جیهاندا
له‌ده‌ستدا. له ئه‌وروپای ڕۆژئاوا‌و ئه‌مریکاو
تاڕاده‌یه‌ک له به‌شێک له وڵاتانی ئه‌مریکای
لاتیندا کرێکاران بۆماوه‌ی ده‌وره‌یه‌کی دوور
و درێژ به‌جارێک که‌وتنه ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی
سه‌ندیکایی و حیزبه‌کانی باڵی چه‌پی خودی چینی
ده‌سه‌ڵاتدار، به‌تایبه‌ت سۆسیال دیموکراسی،
تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ئه‌م ڕه‌وتانه
له‌به‌رچاوی گشتی و ته‌نانه‌ت له‌دیدی به‌شێکی
فراوان له‌خودی کرێکارانیشه‌وه وه‌کو
چوارچێوه و لانکی سروشتی و به‌ڵگه‌نه‌ویستی
بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری سه‌یر ده‌کران. له
سۆڤێت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتدا له‌به‌رامبه‌ر
هه‌ندێ ئیمتیازی لاوه‌کی به کرێکاران له
ناوه‌ندی کاردا، بێ مافییه‌کی سیاسی و
بهتاکخستنهوهیهکی به‌رین له‌ئاستی
کۆمه‌ڵگادا به‌سه‌ر چینی کرێکاردا سه‌پێنرا.
له‌به‌شی هه‌ره‌زۆری وڵاتانی دواکه‌وتووتردا،
ته‌نانه‌ت خودی پێکهێنانی حیزب و دامه‌زراوه
کرێکارییه‌کانیش ته‌نها وه‌کو خه‌ونێکی
سه‌رکوتکراو مانه‌وه.
لقه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمۆنیزمی بۆرژوایی له
چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا یه‌ک له دوای یه‌ک
به‌بنبه‌ست گه‌یشتن. دوا قۆناغ، هه‌ره‌سهێنانی
سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی سۆڤێت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات
بوو له ساڵانی کۆتایی هه‌شتاکان و سه‌ره‌تای
نه‌وه‌ده‌کاندا که قسه‌که‌رانی بۆرژوازی به
هه‌ست به‌سه‌رکه‌وتنه‌وه به"کۆتایی
کۆمۆنیزم" ناوزه‌دیان کرد.
سه‌ره‌ڕای که‌ش و هه‌وای دژی کۆمۆنیستیی
سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کان و هاتوهاواری
وڕوکاسکهری بۆرژوازی له‌مه‌ڕ سه‌رده‌می
"هه‌رسهێنانی کۆمۆنیزم"و سه‌رباری ئه‌و هه‌موو
کوێره‌وه‌رییه‌ی که دوابه‌دوای داڕوخانی
بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌دان ملیۆن که‌س
له خه‌ڵکی سه‌راسه‌ری جیهان داباری، ڕه‌وتی
ئێستای بارودۆخه‌که نیشانه‌ی کرانه‌وه‌ی که‌ش
و هه‌وایه بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی
کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌نێوجه‌رگه‌ی گۆڕه‌پانی
سیاسی‌دا، به‌تایبه‌ت له وڵاتانی پێشکه‌وتووی
پیشه‌سازیدا. مه‌رجێکی سه‌ره‌کی ئه‌م کاره،
به‌ستراوه‌ته‌وه به به‌رامبه‌رکێی فیکری و
سیاسی توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ لقه جیاجیاکانی
کۆمۆنیزمی بۆرژواییدا که به‌پێشڕه‌ویی
بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار‌و په‌ره‌سه‌ندنی
بره‌وی مارکسیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاری،
دیسانه‌وه له‌به‌رگی جۆراوجۆردا
سه‌ربه‌رزده‌که‌نه‌وه.
شۆڕش و ڕیفۆرم
به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار
ئه‌رکی
ده‌ستبه‌جێی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی
کرێکارییه، شۆڕشێک که سه‌رتاپای
په‌یوه‌ندییه چه‌وسێنه‌رانه‌کانی
سه‌رمایه‌داری ژێره‌وژوور ده‌کات و کۆتایی
به‌و کوێره‌وه‌ری و مه‌ینه‌تییانه دێنێ
که‌له‌م نیزامه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
به‌رنامه‌ی ئێمه، دامه‌زراندنی ده‌ستبه‌جێی
کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆمۆنیستییه. کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ
به‌ری له‌دابه‌شبوونی چینایه‌تی، بێ به‌ری له
خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی
به‌رهه‌مهێناندا، بێ به‌ری له کرێگرته‌یی و
بێبه‌ری له ده‌وڵه‌ت. کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادی
ئینسانی که‌له‌سه‌ر بناغه‌ی هاوبه‌شیی
هه‌مووان له سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگاو له
دیاریکردنی ڕێباز‌و چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا
دامه‌زراوه. کۆمه‌ڵگای کۆمۆنیستی، هه‌رئه‌مڕۆ
ده‌کرێ پیاده بکرێت. به‌ڵام ئه‌و شۆڕشه
مه‌زنه کرێکارییه‌ی که ده‌بێ ئه‌م
کۆمه‌ڵگایه وه‌دیبێنێ ته‌نها به‌ویستی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری ڕوونادات. ئه‌مه
جووڵانه‌وه‌یه‌کی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تی و
چینایه‌تییه که ده‌بێ له ئه‌بعاد و شکڵ و
شێوه‌ی جۆراوجۆردا سازمانبدرێت. کۆسپی
جۆراوجۆر ده‌بێ له‌سه‌ر ڕێگای لابدرێت. ئه‌م
ههوڵو کۆششه فه‌لسه‌فه‌ی وجودی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری و ناوکۆکه‌ی هه‌ڵسوڕانی
هه‌موو ڕۆژه‌ی پێکده‌هێنێ، به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا که ئه‌م خه‌باته له پێناو
به‌رپاکردنی شۆڕشی کرێکاریدا له ئارادایه،
ملیارده‌ها ئینسان له جه‌رگه‌ی جیهانێکی
سه‌رمایه‌داریدا به‌رده‌وام له هه‌وڵی هه‌موو
ڕۆژه‌دان بۆ دابین کردنی گوزه‌ران و ئاسایشی
خۆیان. خه‌باتی شۆڕشگێڕانه له پێناو
به‌رپاکردنی دنیایه‌کی نوێ‌دا، جیاناکرێته‌وه
له هه‌وڵی هه‌موو ڕۆژه بۆ باشکردنی وه‌زعی
ژیانی ماددی و مه‌عنه‌وی کۆمه‌ڵانی کرێکار
هه‌ر له‌م دنیایه‌ی ئێستادا.
له ڕووی سیاسییه‌وه، کۆمۆنیزمی کرێکاری نه
ته‌نها ناکۆکییه‌ک نابینێ له نێوان
به‌رپاکردنی شۆڕش له‌دژی ئه‌م نیزامه‌و هه‌وڵ
و کۆشش بۆ سه‌پاندنی ڕیفۆرمێکی هه‌رچی
به‌رینتر به‌سه‌ریدا، به‌ڵکو حزور له هه‌ردوو
سه‌نگه‌ری خه‌باته‌که‌دا به مه‌رجێکی
بنه‌ڕه‌تیی سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری چینی کرێکار
داده‌نێ، شۆڕشی کرێکاری شۆڕشێک نییه له
هه‌ژاری و داماوی و ناچاریی هه‌لومه‌رجی
کرێکارانه‌وه سه‌رچاوه بگرێت، شۆڕشێکه که
پشت به هۆشیاری و ئاماده‌یی ماددی و
مه‌عنه‌وی چینی کرێکار ده‌به‌ستێ، چه‌نده
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کرێکار له ئازادییه‌کی
سیاسی به‌رفراوانتر به‌هره‌مه‌ندبن، چه‌نده
شه‌خسییه‌ت و حورمه‌تی خه‌ڵکی به‌شێوه‌یه‌کی
گشتی و چینی کرێکار به‌شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی
له کۆمه‌ڵگادا جێکه‌وته تر بێت، چه‌نده
چینی کرێکار له خۆشگوزه‌رانی و ئاسوده‌ییه‌کی
ئابووری زیاتر به‌هره‌مه‌ند بێت و
به‌شێوه‌یه‌کی گشتی چه‌نده خه‌باته کرێکاری
و ئازادیخوازانه‌کان یاسا‌و ڕێسایه‌کی سیاسی و
خۆشگوزه‌ران و مه‌ده‌نی پێشڕهوتریان به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگای بۆرژواییدا سه‌پاندبێ، به‌هه‌مان
ڕاده هه‌لومه‌رج بۆ شۆڕشی کرێکاری له دژی
سه‌رتاپای سرمایهداری ئاماده‌تره ده‌بێ و
سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه لێبڕاوانه‌تر
وههمهلایهنهتر ده‌بێت، بزوووتنه‌وه‌ی
کۆمۆنیزمی کرێکاری له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌ر
خهرباتێک ڕاده‌وه‌ستێ که له پێناو ڕیفۆرمی
یاسا‌و ڕێساکانی ئه‌م نیزامه‌ی ئێستا به
قازانجی خه‌ڵک به‌ڕێ ده‌خرێت.
ئه‌وه‌ی که کۆمۆنیزمی کرێکاری له خه‌باتیدا
بۆ ڕێفۆرم له ڕه‌وت و بزووتنه‌وه
ڕیفۆرمیسته‌کان جیاده‌کاته‌وه، چ کرێکاری و چ
غه‌یره کرێکاری، به‌ر له هه‌رشتێک ئه‌وه‌یه
که: یه‌که‌م، کۆمۆنیزمی کرێکاری هه‌میشه پێ
له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه داده‌گرێ که
وه‌دیهاتنی ئازادی و یه‌کسانی ته‌واو له
ڕێگه‌ی رێفۆرمهوه مه‌یسه‌ر نابێت. ته‌نانه‌ت
قووڵترین و ڕیشه‌یی ترین ڕیفۆرمه ئابووری و
سیاسییه‌کانیش به‌پێی پێناسه‌که‌ی ده‌ست بۆ
بنه‌ما قێزه‌ونه‌کانی ئه‌م نیزامه، واته
خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی، دابه‌شبوونی چینایه‌تی
و نیزامی کاری به‌کرێ، جگه له‌مه‌ش
ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که، به گه‌واهی
سه‌رتاپای مێژووی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و
ئه‌زموونی هه‌رئێستای ووڵاته جیاجیاکان،
بۆرژوازی له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا
به‌توندوتیژترین شێوه له‌به‌رامبه‌ر
وه‌دیهاتنی سه‌ره‌تایی ترین داخوازییه‌کاندا
مقاوه‌مه‌ت ده‌کات. هه‌روه‌ها ئه‌و
پێشڕه‌وییانه‌ش که‌به‌ده‌ست هاتوون هه‌میشه
کاتین و له‌سه‌رده‌م ئه‌گه‌ری گورز خواردن و
سهندنهوهدان. کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌هه‌ناوی
خه‌بات له‌پێناو ڕیفۆرمیشدا به‌رده‌وام پێ
له‌سه‌ر زورورهتی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی
داده‌گرێ، وه‌کو ته‌نها ئه‌ڵته‌رناتیڤی
به‌ڕاستی کاراو ڕزگاری به‌خشی کرێکاری.
دووه‌م، کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌هه‌مان کاتدا
که داکۆکی ته‌نانه‌ت له بچووکترین
باشبوونێکیش ده‌کات له‌ژیانی ئابووری و سیاسی
و که‌لتووری کۆمه‌ڵانی کرێکار له کۆمه‌ڵگادا،
هاوکات خستنه‌ڕوو و داواکردنی مافی سیاسی و
مه‌ده‌نی خۆشگوزه‌رانی هه‌رچی بهرینترو
پێشڕه‌وتر به‌ئه‌رکی خۆی ده‌زانێ.
بزووتنه‌وه‌ی ئێمه بۆ دیاریکردنی دروشم و
خواسته‌کانی له‌خه‌باتیدا بۆ ڕیفۆرم خۆی
بهدهستڕۆیشتوویی و ئیمکانات و توانای چینی
سه‌رمایه‌دار، به لێکدانه‌وه‌ی قازانج و
زیانی سه‌رمایه و به‌رژه‌وه‌ندیی"ئابووری
ووڵات"و....تاد نابه‌ستێته‌وه. خاڵی
ده‌ستپێکردنی ئێمه مافه حاشا
هه‌ڵنه‌گره‌کانی ئینسانی سه‌رده‌می ئێمه‌یه.
ئه‌گه‌ر وه‌دیهاتنی ئه‌م مافانه‌ی وه‌ک مافی
سه‌لامه‌تیی، مافی فێربوون، ئاسووده‌یی
ئابووری، یه‌کسانیی ژن و پیاو، ئازادی
مانگرتن، مافی ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆو
هه‌میشه‌یی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌ژیانی سیاسی
کۆمه‌ڵگادا، ده‌ستکۆتا کردنی دین و .....تاد،
له‌گه‌ڵ قازانجی سه‌رمایه‌و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نیزامی سهرمایهدایدا
نایه‌نه‌وه، ئه‌مه ته‌نها ده‌توانێ
به‌ڵگه‌یه‌ک بێت بۆ پێویستیی ژێرهژوورکردنی
ئه‌م نیزامه. بزووتنه‌وه‌ی ئێمه له
خه‌باتیدا بۆ ڕیفۆرم هه‌میشه ئه‌م ڕاستییه
ده‌خاته به‌رچاوی کۆمه‌ڵگاو چینی کرێکار.
ئامانجی ئێمه له‌م خه‌باته‌دا پێکهێنانی
سه‌رمایه‌دارییه‌کی ده‌ست
پیاهێنراو،سه‌رمایه‌دارییه‌کی خاوه‌ن"ڕوخساری
ئینسانی"یان سه‌رمایه‌داری یه‌کی"دڵسۆز"
نییه. ئامانجی ئێمه سه‌پاندنی به‌شێکی
هه‌رچی زیاتره له‌مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی
کرێکار به‌سه‌ر نیزامی ده‌سه‌ڵاتداردا.
کۆمه‌ڵه ماف و داخوازییه‌ک که بۆرژوازی
بهناتهبایان ده‌زانێ له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی
خۆیداو سه‌رکوتیان ده‌کات، چینی کرێکار هه‌ر
ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه به هه‌مه‌لایه‌نه‌ترین
شێوه به‌دییان بێنێ.
2
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بۆ به‌سه‌رکه‌وتن
گه‌یاندنی ته‌واو و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شۆڕشی
کۆمه‌ڵایه‌تی چینی کرێکار له‌دژی
سه‌رمایه‌داری و پیاده‌کردنی تێکڕای
به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی و ئازادیبه‌خشی چینی
کریکار خه‌بات ده‌کات. حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری پێی وایه که پێشکه‌وتنه زانستی،
ته‌کنه‌لۆژی و مه‌ده‌نییه‌کانی تا
ئێستای کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری هه‌لومه‌رج و
پێداویستییه ماددییه‌کانی به‌رپاکردنی
کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادی بێ چین و چه‌وسانه‌وه‌و
سته‌م، کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانیی سۆسیالستی،
هه‌رئێستا فه‌راهه‌م کردووه‌و چینی کرێکار
له‌سه‌رێتی هه‌ر له‌گه‌ڵ گرتنه‌ده‌ستی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا،
جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستیی خۆی
ده‌ست پێ بکات.
له‌هه‌مان کاتدا،
مادام وه
له
هه‌ر شوێنێک که نیزامی سه‌رمایه‌داری
به‌رقه‌راره، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
له‌پێناو به‌رینترین و قووڵترین ڕیفۆرمه
سیاسی، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و
کهلتوورییهکانیشدا خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی
ئاستی ژیان و ماف و ئازادییه‌کانی کۆمه‌ڵانی
به‌رینی خه‌ڵک تا به‌رزترین ئاستی مومکین باش
بکات. ئه‌م ڕیفۆرمانهو، هێنانه مه‌یدانی
خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش بۆ وه‌دیهێنانیان،
ڕێگا بۆ تێسره‌واندنی دوا گورز له په‌یکه‌ری
نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی سه‌رمایه‌داری و
ده‌سه‌ڵاتدارێتی چینی سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر
کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ریدا خۆش ده‌کات.
ئه‌م به‌شه‌ی به‌رنامه سه‌ردێڕی ئه‌و
هه‌نگاوو داخوازییه ریفۆرمیستییانهی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری ده‌گرێته‌وه که ئاڵای
ده‌ستی حیزبه له بزووتنه‌وه
موتاڵهباتییهکانی کرێکاراندا و له خه‌بات
بۆ سه‌پاندنی ڕیفۆرم به‌سه‌ر ئه‌م نیزامه‌ی
ئێستادا. ئه‌و خواست و یاسا و ڕێسایانه‌ی
له‌خواره‌وه هاتوون ئه‌گه‌رچی ته‌نانه‌ت به
به‌راورد له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتووترین کۆمه‌ڵگا
سه‌رمایه‌دارییه‌کانی جیهانی ئه‌مڕۆشدا وه‌کو
یاسا و ڕێسایه‌کی ڕادیکاڵ و نموونه‌یی دێنه
به‌رچاو، له‌ڕاستیدا ته‌نها به‌شێکی بچووک
له‌و ماف و ئازادییانه ده‌گرێته‌وه که له
کۆمه‌ڵگایه‌کی کۆمۆنیستیدا بهکامڵترین شێوه
وه‌دی دێن.
گومانی تێدا نییه که ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت
بچووکترین باشبوون له ژیانی ماددی و
مه‌عنه‌وی خه‌ڵکی عێراقدا و به‌ده‌ستهێنانی
سه‌ره‌تایی ترین ماف و ئازادییه فه‌ردی و
مه‌ده‌نییه‌کان له گره‌وی ڕووخاندنی ڕژیمی
کۆنه‌په‌رست و دژی به‌شه‌ریی به‌عسی
ناسیۆنالیستیی عه‌ره‌بی دایه. ڕووخاندنی
ڕژێمی به‌عس ئه‌رکێکی ده‌ستبه‌جێی شۆڕشی
کرێکارییه له‌عێراقدا. حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاریی عێراق بۆ ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عس و
دامه‌زراندنی ده‌ستبه‌جێی حکومه‌تێکی کرێکاری
تێده‌کۆشێت. حکومه‌تی کرێکاری نه‌ته‌نها
به‌دیهێنانی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م یاساوڕێسایانه‌ی
که له‌م به‌شه‌ی به‌رنامه‌دا هاتوون، وه‌کو
سه‌ره‌تایی ترین مافه‌کانی خه‌ڵکی عێراق، زامن
ده‌کات، به‌ڵکو به جێبه‌جێ کردنی تێکڕای
به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستیی خۆی، هه‌لومه‌رجی
ئازادی و ڕزگاری و یه‌کسانیی ڕاسته‌قینه و
کامڵی هه‌موو خه‌ڵک ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.
بنه‌ماو چوارچێوه
گشتییه‌کان.
1. دامه‌زراندنی سیستمێکی سیاسی بنیاتنراو
له‌سه‌ر ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆ و به‌رده‌وامی
خه‌ڵک له کاروباری حکمڕانیدا.
2. ده‌سته‌به‌رکردنی ماف و ئازادییه
مه‌ده‌نییه‌کان، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رین و بێ
قه‌یدوشه‌رت و زامنکراو و یه‌کسان بۆ
هه‌مووان. سڕینه‌وه‌ی هه‌رجۆره جوداسازییهک
له‌سه‌ر بناغه‌ی جنسی، ڕه‌گه‌زنامه، ئینتمای
ڕه‌گه‌زی و میللی و نه‌ژادی و دینی، ته‌مه‌ن…..تاد.
3. پیاده‌کردنی یاساوڕێسا ئابووری و
خۆشگوزه‌رانییه گشتییه‌کان، وه‌هه‌روه‌ها
قانوون کارێکی پێشڕه‌و، که‌به‌رزترین ئاستی
ژیان و خۆشگوزه‌رانی و ئاسووده‌یی ئابووری
خه‌ڵک به‌سه‌ر نیزامی سه‌رمایه‌داری حوکمڕاندا
بسه‌پێنێ.
4. په‌سه‌ندکردنی کۆمه‌ڵه یاسا و هه‌نگاوێک
که به‌خێراترین و ڕیشه‌یی ترین شێوه
بیروباوه‌ڕ و داب و نه‌ریت و ئه‌خلاقییاتی
کۆنه‌په‌رستانه و تهفرهقهئامێز و
سووکایه‌تی ئامێز هه‌ڵپێچێ و ڕێگه بۆ
به‌رقه‌رارکردنی که‌لتوور و کۆمه‌ڵه به‌هاو
په‌یوه‌ندییه‌کی ئینسانی هه‌رچی ئازادتر و
ئازادیخوازانه‌تر خۆش بکات.
5. به‌رقه‌رارکردنی کۆمه‌ڵه یاساوڕێسایه‌ک
که عێراق بکاته ناوه‌ندێک بۆ به‌هێزکردن و
پشتیوانی کردنی خه‌باته ئازادیخوازانه‌کان و
پێوانه و به‌ها ئینسانییه پێشڕه‌وه‌کان و
خه‌باته کرێکاری و سۆسیالیستییه‌کان
له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا.
ئه‌م بنه‌ما گشتییانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ
ده‌ستبه‌جێ له ڕێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی
خواره‌وه به‌دی بهێنرێن:
بونیاد‌و ئۆرگانه‌کانی
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
حکومه‌تی شورایی:
سه‌رده‌می هه‌وچه‌رخ زیاتر له‌هه‌ر کاتێکی
دیکه بێ مافی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک و ڕووکه‌ش
بوونی ده‌خاڵه‌تی ئه‌وانی له مه‌سه‌له‌ی
حوکمڕانی لهنیزامه دیموکراسییه لیبراڵی و
په‌رله‌مانییه‌کاندا نیشانداوه. کۆمه‌ڵگایه‌ک
که بیه‌وێت ده‌خاڵه‌تی کۆمه‌ڵانی به‌رینی
خه‌ڵک له ده‌وڵه‌ت و له په‌سه‌ندکردن و
جێبه‌جێ کردنی یاسا و سیاسه‌ته‌کانیدا زامن
بکات، ناتوانێ له‌سه‌ر بنه‌مای په‌رله‌مان و
سیستمی دیموکراسی نوێنه‌رایه‌تیی دابمه‌زرێ.
ده‌بێ حوکمڕانی کردن له ئاسته جیاجیاکاندا،
له ئاستی ناوچه‌یی و سه‌راسه‌ریدا، له‌لایه‌ن
شوراکانی خودی خه‌ڵکه‌وه ئه‌نجام بدرێ که
هه‌مووان هه‌م وه‌کو یاسادانهرو هه‌م
پیاده‌که‌ری یاسا کارده‌که‌ن. به‌رزترین
ئۆرگانی حکومه‌تیی له ووڵاتدا کۆنگره‌ی
سه‌رتاسه‌ریی نوێنه‌رانی شوراکانی خه‌ڵک
ده‌بێت. هه‌رکه‌سێکی سه‌رووی 16 ساڵ به
ئه‌ندامێکی خاوه‌ن ده‌نگی شورا محهللییهکهی
خۆی ده‌ژمێردرێت و مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که
خۆی بۆ هه‌موو پله‌وپایه و پۆسته‌کانی شورای
ناوه‌نده‌که‌ی یان نوێنه‌رایه‌تی کردن له
شوراکانی سه‌ره‌وه‌تردا کاندید بکات.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپا
سوپا‌و هێزه چه‌کداره پیشه‌ییه‌کان له‌م
کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێستادا شتێکی تر نین جگه له
کۆمه‌ڵێک داروده‌سته‌ی چه‌کدار و به‌کرێگیراوی
چینی ده‌سه‌ڵاتدار که به‌خه‌رجی کرێکاران و
خه‌لکی زه‌حمه‌تکێش بۆ یه‌خسیر هێشتنه‌وه‌ی
خودی ئه‌وان و هه‌روه‌ها پاسه‌وانی کردن له
به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کان و بازاڕی
ناوخۆی بۆرژوازی هه‌ر ووڵاتێک له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وانی دیکه‌دا سازدراوه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی
که چینی ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵ ده‌دات له‌ژێر
ناوی جۆراوجۆردا ماهییه‌تی چینایه‌تی و سوودی
حه‌قیقیی سوپاکه‌ی بشارێته‌وه و به
ئۆرگانێکی گشتیی و پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌مووانی له‌قه‌ڵه‌م بدات، به‌ڵام په‌یوه‌ندی
توندوتۆڵی سوپاکان به‌چینه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه ڕۆڵی ئه‌وان له
پاسه‌وانی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ساحێبانی کۆمه‌ڵگا، نه‌ته‌نها له ووڵاتانی
ئاسیایی و ئه‌فریقیایی و ئه‌مریکای لاتین که
ڕۆڵی سه‌رکوتگه‌رانه‌ی سوپا‌و پۆلیس تیایاندا
به‌رجه‌سته‌تر بووه به‌ڵکو له ئه‌وروپاو
ئه‌مریکای باکوریشدا که ئه‌فسانه‌ی سوپای
غه‌یره سیاسی ڕه‌واجێکی زیاتری هه‌یه، بۆ
کۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵک زۆر به‌رچاوه.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری لایه‌نگری هه‌ڵپێچانی
سوپا‌و هێزه چه‌کداره پیشه‌ییه‌کانه.
سوپا‌و جه‌یشی شه‌عبی و باقی هێزه چه‌کداره
پیشه‌ییه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌موو ڕێکخراوه
سه‌ربازی و دیسپلینی و جاسوسی و
موخابه‌راتییه نهێنییه‌کان ده‌بێ
هه‌ڵوه‌شێنه‌وه.
هێزی میلیشیای شوراکانی خه‌ڵک، دامه‌زراو
له‌سه‌ر مه‌شقی سه‌ربازیی گشتیی و به‌شداری
گشتیی له ئه‌رکه دیسپلینی و دیفاعییهکاندا،
جێگای سوپای پیشه‌یی و سه‌روو خه‌ڵکی
ده‌گرێته‌وه.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هه‌روه‌ها پێی وایه
تا وه‌ختێک که هێزه چه‌کداره‌کان هه‌ن ده‌بێ
ئه‌م بنه‌مایانه‌ی خواره‌وه له‌هه‌موو
حاڵه‌تێکدا و له هه‌موو هه‌لومه‌رجێکدا
پیاده بکرێن:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌جنیدی ئیجباری:
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی کردنی بێ
ئه‌ملاوئه‌ولای خواره‌وه له سه‌ره‌وه
له‌ناو هێزه چه‌کداره‌کاندا. هه‌رکه‌سێکی
سه‌ربازیی مافی هه‌یه که سه‌رپێچی له
جێبه‌جێ کردنی ئه‌و فه‌رمانانه‌دا بکات که
به‌بڕوای ئه‌و له‌گه‌ڵ یاساکانی وڵات‌دا ناکۆکن
وه‌یان له‌گه‌ڵ بنه‌ما ئینسانی و
ویژدانییه‌کانی ئه‌ودا نایه‌نه‌وه .
هه‌رکه‌سێک مافی هه‌یه که سه‌رپێچی بکات له
به‌شداری کردن له شه‌ڕ یان هه‌ر چالاکییه‌کی
سه‌ربازیدا که له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئه‌ودا
ناکۆک بێت.
هێزه دیسپلینییه‌کان ده‌بێ له کاتی
ئیشوکاره‌کانیان و ئه‌نجامدانی
ئه‌رکه‌کانیاندا جلوبه‌رگی سه‌ربازیی ڕه‌سمیی
خۆیان له‌به‌ر بێت و چه‌که‌کانی خۆیان
به‌جۆرێک هه‌ڵگرن که له‌به‌رچاو بێت.
پێکهێنانی هێزی چه‌کداری بێ جلوبه‌رگی ڕه‌سمی،
وه‌یان ئه‌نجامدانی ئیشوکار وه‌کو پۆلیسی
چه‌کدار به‌جلوبه‌رگی مه‌ده‌نییه‌وه
قه‌ده‌غه‌یه. ئه‌وه مافی هه‌ر
هاووڵاتییه‌که که بتوانێ له بوونی هێزه
ئه‌منییه چه‌کداره‌کان له
ناوه‌نده‌که‌یدا(شوێنی
کار،ژیان،هاتووچۆو......تاد) ئاگاداربێت.
که‌سانی ئه‌ندام له هێزه سه‌ربازییه‌کاندا
مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که له چالاکییه
سیاسییه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن و ببنه
ئه‌ندامی حیزبه سیاسییه‌کان. هه‌ڵسووڕانی
حیزبه سیاسییه‌کان و سه‌ندیکاو باقی
ڕێکخراوه‌کان له‌نێو هێزه سه‌ربازییه‌کاندا
ئازاده.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆرۆکراسی سه‌روو خه‌ڵکیی
و
به‌شداری ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک له‌به‌ڕێوه‌بردنی
کاروباره‌کاندا
هه‌موو پله‌وپایه و پۆسته سیاسی و
ئیدارییه‌کانی وڵات به هه‌ڵبژاردن ده‌بێ و
له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌لده‌بژێردرێن، هه‌ر
کاتێکیش ویستیان ده‌توانن له‌سه‌رکاریان
لابه‌رن. مووچه‌ی که‌سانێک که بۆ کاروباری
سیاسی و ئیداری وڵات هه‌ڵده‌بژێردرێن نابێ له
کرێی ناوه‌نجیی کرێکار تێپه‌ڕێت. ئه‌نجامدانی
چاودێریی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵک له‌ڕێگه‌ی
دامه‌زراوه شوراییهکانهوه به‌سه‌ر هه‌موو
دامه‌زراوه شوراییهکانهوه به‌سه‌ر هه‌موو
دامه‌زراو و پله‌وپایه ئیدارییه‌کاندا
ساده‌کردنه‌وه‌ی سلسله مه‌راتب و زمان و
ڕێوشوێنی کاری فه‌رمانگه ده‌وڵه‌تییه‌کان به
جۆریک که ده‌خاڵه‌ت کردن و کۆنترۆڵکردنی
هاووڵاتییان به‌ساده‌یی ئه‌نجام بدرێت.
بردنه‌سه‌ری ستاندارده‌کانی ئه‌خلاقی ئیداری و
ویژدانی کار و ڕێزگرتن له هاووڵاتیان و
ئه‌وانه‌ی کاریان ئه‌که‌وێته لایان. به‌د
که‌ڵک وه‌رگرتنی کاربه‌ده‌ستانی ئیداری له
پله‌وپایه‌ی ئیشکردنیان، ده‌م چه‌ورکردن،
واسته‌کردن، جیاوازی کردن و سه‌رپێچی کردن
لهیاساوڕێسا و ده‌قه قانوونییه‌کان یان
که‌مته‌رخه‌می کردن له‌جێبه‌جێ کردنیاندا،
ئه‌مانه ده‌بێ به وێنه‌ی تاوانی گه‌وره له
دادگا ئاساییه‌کاندا لێیان بکۆڵرێته‌وه.
قه‌ده‌غه‌کردنی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای
به‌کارهێنانی ئه‌و ئیمکانات و تهسهیلاتانهی
په‌یوه‌ستن به پله‌وپایه‌ی ئیدارییه‌وه بۆ
کاروباری شه‌خسیی.
مافی بێ قه‌یدوشه‌رتی هه‌ر که‌سێک بۆ
تۆمارکردنی دهعوانامه له‌دژی هه‌ر پۆستێکی
ده‌وڵه‌تیی له دادگا ئاساییه‌کاندا.
به‌رقه‌رارکردنی دادگای سه‌ربه‌خۆو
دابینکردنی عه‌داله‌تی قه‌زایی بۆ هه‌مووان
سیستمی قه‌زایی و چه‌مکی عه‌داله‌تی قه‌زایی
له هه‌ر نیزامێکدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و بنچینه
سیاسی و ئابوورییه‌کانی ئه‌و نیزامه‌یه.
قه‌ڵه‌مڕه‌وی قه‌زا، هه‌ر له پێکهاته‌ی
یاساکان و دیدی زا‌ڵ له‌باره‌ی حه‌ق و ئینساف و
عه‌داله‌ته‌وه تاده‌گات به دامه‌زراوه‌کان و
سیستمی ئیداری و شێوازی ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی
به‌شێکن لهڕووبینای سیاسی کۆمه‌ڵگا که
پارێزگاری له‌و بنه‌ما ئابووری و
چینایه‌تییانه ده‌که‌ن که له کۆمه‌ڵگادا
هه‌یه. به‌م پێیه عه‌داله‌تی قه‌زایی
ڕاسته‌قینه‌و به‌هره‌مه‌ندبوونی یه‌کسانی
هه‌مووان لێی، هه‌روه‌ها قه‌زاوه‌ت و داوه‌ری
سه‌ربه‌خۆ و ئینسافانه‌ی ڕاسته‌قینه،
به‌ستراوه‌ته‌وه به گۆڕینی ڕیشه‌یی
کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی ئێستاوه.
له‌م پێناوه‌دا، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی
زامنکردنی عادلانه‌ترین ڕێوشوێنی قه‌زایی
شیاو له کۆمه‌ڵگای ئێستادا، حیزبی کۆمۆنیستی
کرێکاری خوازیاری وه‌دیهاتنی ده‌ستبه‌جێی ئه‌م
بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییانه‌ی خواره‌وه‌یه.
سه‌ربه‌خۆیی کامڵی قازییه‌کان، دادگاکان و
سیستمی قه‌زایی له‌ڕووی حقوقییه‌وه له
ده‌سه‌ڵاتی ته‌نفیزی.
قازییه‌کان و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی قه‌زایی
له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و هه‌ر
کاتێکیش زۆربه‌ی ده‌نگده‌ران ویستیان ده‌توانن
لایان به‌رن.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دادگا تایبه‌تییه‌کان و
لێپێچینه‌وه له هه‌موو تاوانه‌کان له
دادگای ئاسایی‌دا.
ئاشکرابوونی هه‌موو دادگاییه‌کان. به‌رپاکردنی
دادگا به‌حزوری ده‌سته‌ی دادوه‌ریی له هه‌موو
تاوانه جیناییه گشتییه‌کاندا. مافی
تاوانبارکراو و پارێزه‌ره‌کانی
لهڕهتکردنهوه یان قبووڵکردنی قازی و
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دادوه‌ریدا
له‌هه‌موو دادگاییه‌کاندا ئه‌سڵ له‌سه‌ر بێ
تاوانیی تاوانبارکراوه و ئه‌رکی سه‌لماندنی
تاوان له ئه‌ستۆی داواکاری گشتی وه‌یان
لایه‌نی داواکاره.
یاساوڕێسا قه‌زاییه‌کانی وڵات و مافی تاکه‌کان
له به‌رامبه‌ر |